ئه‌مریکا به‌کردارى شه‌ڕى دژى چین ده‌ستپێده‌کات
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا رێککه‌وتنێکى ئه‌منییان دژ به چین واژۆکرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا گه‌یشتنه رێککه‌وتنێکى ئه‌منیى دژ به چین واژۆ کرد که له بوارى به‌رگریدا زانیارى ته‌کنیکى ئه‌و ژێر ده‌ریایانه‌ى که به وزه‌ى ئه‌تۆمیى کارده‌که‌ن له خۆده‌گرێت و له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌کرێت.
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆکى حکومه‌تى به‌ریتانیا، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و سکۆت مۆریسۆن سه‌رۆکى حکومه‌تى ئوسترالیا، له راگه‌یه‌ندراوێکى ھاوبه‌شدا، ده‌ستپێکردنى ھاوبه‌شییه‌کى نوێى ئه‌منییان به ناوى "Aukus" که له کورتکراوه‌ى ناوى ھه‌رسێ وڵات پێکھاتووه ئاشکرا کرد. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌ر سێ وڵات، پاڵپشتیى که‌شتیگه‌لیى شاھانه‌ى ئوسترالیا ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستھێنانى ئه‌و ژێرده‌ریایانه‌ى که به وزه‌ى ئه‌تۆمیى کارده‌که‌ن و به‌ده‌ستھێنانى ژێرده‌ریاى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه، پاڵپشتى ده‌کات له سه‌قامگیریى له زه‌ریاى ھێمن و زه‌ریاى ئه‌تله‌سى و بۆ پاڵپشتیکردنى به‌ھا ھاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌و وڵاتانه به‌کارى ده‌ھێنێت.
هاوکات، له‌راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌که‌ى هه‌ر سێ وڵات‌دا هاتووه، ئامانجییان ئه‌وه‌یه "به‌زووترین کات" ئوسترالیا، بتوانێت ئه‌م توانایه به‌کاربھێنێت کار له‌سه‌ر تواناکانى بوارى ئه‌لیکترۆنی، ژیریى ئه‌لیکترۆنى و تواناى ژێرده‌ریاکان ده‌کرێت.
هاوکات، بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆکى حکومه‌تى به‌ریتانیا، رێککه‌وتنه‌که‌ى به ھاوپه‌یمانیى سروشتیی وه‌سیف کرد و راشیگه‌یاند:" "ھه‌رسێ وڵاته‌که له ھه‌موو کات زیاتر له‌یه‌ک نزیک بوونه‌ته‌وه و ئه‌م ھاوبه‌شییه، بۆ به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان و پارێزگاریکردن له مافه‌کانمان تاکو دێت گرنگتر ده‌بێت".
هه‌ر سێ وڵات کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بۆ به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له ناوچه‌ى زه‌ریاکانى ھێمن-ئه‌تڵه‌س له به‌رامبه‌ر ھێزى سه‌ربازیى چین که له په‌ره‌سه‌ندندایه، رێککه‌وتنه‌که به خاوه‌نى گرنگییه‌کى گه‌وره‌یه‌ى داده‌نێن.
هه‌ر سێ وڵاته‌که، له به‌رامبه‌ر زیادبوونى ھه‌ژموونى چین، که‌شتیى فڕۆکه‌ھه‌ڵگرى (HMS Queen Elizabeth)ى به‌ریتانى له ناوچه‌ى زه‌ریاکانى ھێمن-ئه‌تڵه‌سى جگیرکراوه.