لەجیهاندا زیاتر له چوار ملیۆن كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
زانكۆی هۆپكینزی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه كۆی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشتوه‌ته زیاترله 228 ملیۆن كه و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش بۆ زیاترله 4 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رزبوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی زانكۆكه تائێستا له جیهاندا 228 ملیۆن و 113 هه‌زار و 556 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 4 ملیۆن و 685 هه‌زارو 144 له‌و توشبوانه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هۆپكینز ئاشكراشیكردوه كه كۆرۆنا زۆرترین زیانی له ئه‌مریكا داوه و له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهاندایه به‌وه‌ی 673 هه‌زار و 464 كه‌سی لێ كوشتوه و 42 ملیۆن و 48 هه‌زار و 376 كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه بون.
له پله‌ی دووه‌میشدا به‌رازیل و پله‌ی سێیه‌مش هندستانه كه زۆرترین رێژه‌ی توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان هه‌یه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار