له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی زانكۆ حكومییه‌كانه‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



د.هەرێم حەسەن ئەحمەد بابان

لهو كاتهوهی لهساڵی 2005، كه لهقۆناغی یهكهمی زانكۆ وهرگیرام، تاوهكو ئێستا كه بڕوانامهی دكتۆرام بهدهسهێناوهو 16 ساڵه تێپهریوهو 5 وهزیریش لهوهزارهتی خوێندنی باڵا كاریان كردووه. چهندینجار وهزیرو بهرپرسانی خوێندنی باڵا، سهرۆك زانكۆكان، له بۆنهو كۆنفرانس ۆركشۆپهكان، باس لهسهربهخۆیی ئابوری زانكۆكان دهكهن، بهڵام بێ ئهوهی رۆژێك به اشكرایی روونی بكهنهوه سهربهخۆیی ئابووری چییه؟ كام جۆری سهربهخۆیی ئابووریی؟ چۆن به كردهیی سهربهخۆی ئابووری زانكۆكان ئهنجامدهدرێت؟ تائێستا چییان كردووه بۆ سهربهخۆیی ئابوری زانكۆكان؟ چ پلانی سهرهتایی و كورتخایهن و درێژخایهنیان بۆ ئهو مهبهسته داڕشتووه؟ پشتیان بهكام ڕاوێژكاری ناوخۆیی و بیانی بۆ ئهم مهبهسته بهستووه؟

بۆیه زۆر بهكورتی لێرهدا چهند پێشنیارو راسپاردهیهك بۆ وهزارهتی خوێندنی باڵاو زانكۆكان، بۆ پڕاكتیزهكردنی سهربهخۆیی ئابووری زانكۆكان دهخهینهڕوو.

گرنگترین ئهو رێگایانهی كه دهكرێت سودی لێوهربگیرێت، بۆ كهمكردنهوهی خهرجی و پهیداكردنی سهرچاوهی داهات بۆ زانكۆكان:

1-داواكردن لهكهسانی سهرمایهدار و خێرخواز، بۆ بهخشینی هاوكاری مادیی به زانكۆكان، چ پارهی كاش یان هاوكاریكردن لهئهنجامدانی پرۆژهكانی زانكۆ، بهتایبهتی كۆمپانیاكانی كهرهسهی بیناسازی، ئهلیكترۆنی... .

2-داواكردن لسهرمایهدارو كۆمپانیا و خێرحوازان و رێكخراوه جیهانییهكانی دهرهوهی وڵات، بۆ بهخشنی هاوكاری دارایی بهزانكۆكان دهكرێت سوود له ئهزمونی كوردانی تاراوگه وهربگیرێت..

3- وهزارهتهكانی دارایی و خوێندنی باڵا، چیتر داهاتهكانی زانكۆ، له خویندنی ئێواران-پاڕالێل-كافتریا-ئیستنساخ... لای خۆیان گلنهدهنهوهو ههمووی بۆ زانكۆكان بێت.

4-زیادكردنی كرێی خوێندنی قۆناغهكانی ماستهرو دكتۆراو ئێواران.

5-داواكردن له شارهوانی شارو شارۆچكهكان، بۆ پێدانی زهوی ستراتیژی و شوێنی بازرگانی بهزانكۆ، بۆ فرۆشتنی زهوییهكان و بهكارهێنانی پارهكهی بۆ زانكۆ، یان ئهنجامدانی پرۆژهی بازرگانی و كشتوكاڵی و پیشهسازی لهسهر ئهو زهویانه، له لایهن زانكۆوه، وهكو پرۆژهی ئاژهڵداری-پهلهوهر-دهواجین-بهخێوكردنی ماسی، چێشتخانهو رێستۆرانت... .

6-كردنهوهی نهخۆشخانهی تایبهت بهزانكۆو كاركردنی وهكو نهخۆشخانیهكی ئههلی، بههاوكاری وهبهرهێنهران، كه دهتوانێت داهاتێكی بهردهوام بۆ زانكۆ دابین بكات. سهدان دهرچووی بهشه زانستی و پزیشكییهكان بێكارن و ئامادهن كاری تێدا بكهن.

7- دروستكردنی دوكانێكی تایبهت بهقرتاسیهو فرۆشتنی كتێبه مهنههجییهكانی خوێندن له باڵهخانهی زانكۆكان. وهكو زۆرێك لهزانكۆكانی ئهوروپا دایان ناوه، داهاتێكی بهردهوامی بۆ زانكۆ دهبێت.

8- بۆ زیاتر هاندانی سهرمایهدارو خێرخوازان، بۆ بهخشنی یارمهتی دارایی بهزانكۆ، دهتوانرێت، بهوه هانبدرێن، كه ههر بیناو پرۆژهیهك لهناو زانكۆ دروست بكهن بهناوی ئهوانهوه بكرێت.

9- دروستكردنی هۆڵی داخراوو مهلهوانگه له ناو كهمپهسی زانكۆكان و بهكرێدانی، كهداهاتێكی باش بۆ زانكۆكان دابین دهكات.

10-ههوڵ بدرێت، توێژینهوهكانی ماستهرو دكتۆرا، به بازاڕ بكرێن و به كۆمپانیاكان و دامودهزگاكانی تری حكومهت بفرۆشرێن و داهاتهكهی بۆ زانكۆو نوسهری تێزهكان بێت.

11- لهمهودوا زانكۆو مامۆستایهكان، لهكاتی كردنهوهی خول بۆ دامودهزگا حكومی و حزبییهكان داوای پاره بكهن و ئهو پارهیه، بۆ پێشكهشكارانی خول و زانكۆ بێت.

12- لهكاتی ئهنجامدانی چالاكییه زانستیهكانی زانكۆ، بۆ كهمكردنهوهی خهرجی، دهكرێت، داوا لهسهرمایهداران بكرێت سپۆنسهری ئهو چالاكییانه بكهن.

13- داواكردنی یارمهتی دارایی لهڕێكخراوه بیانییهكان و كونسوڵخانهی وڵاتان لهكوردستان، به تایبهتی ئهوانهی ساڵانه پاره بۆ چالاكی زانستی دهبهخشن.

14- فرۆشتنی كهلوپهلی نا پێویستی زانكۆ، بهتایبهتی رادیۆی زانكۆ، كهلوپهلی زیادهو لهكاركهوتوو... .

15-وهكو زانكۆكانی تری ئهوروپا، دهكرێت ژماره حساب بانقیكی جیهانی بۆ زانكۆ بكرێتهوه، تاوهكو ههركهسێك لهههر وڵاتێك بێت، بتوانێت، پارهی بهخشین بخاته سهر حساب بانكی زانكۆ.

16-داخستنی ئهو بهش و كۆلیژانهی زانكۆ، كه دهرچوویان زۆرهو نه كهرتی تایبهت و حكومی پێویستی پێ نین، ئهمهش وادهكات خهرجیهكی باش بۆ زانكۆ بگهڕێتهوه.

17-كردنهوهی بهشی یهكهی پشودانی خوێندكاران لهناو زانكۆ، بۆ بهسهربردنی كاته تهرفیهیهكانی خوێندكاران و دانانی (هۆڵی یاری ئاسن-تێنس-مهلهوانگه-بلیارد-كافتریا-هۆڵی كۆبونهوهكان-هۆڵی پێشانگا-سینهما).

18- سهنتهری ئایتی و تهكنهلۆژیای زانیاری وكارمهندانی بهبازرگانی بكرێن و بهشێك لهداهاتهكهیان بۆ زانكۆ بێت.

19- دانانی تاقیگهی بیناسازی بۆ پشكنینی مهوادی خانووبهره، قیر، لهگهڵ سهنتهری راویژكاری سهلامهتی ئهندازیاری بۆ راویژكاری له دروستكردنی بینا.

20-هاندانی بهشی كیمیای زانكۆكان بۆ دروستكردنی مهوادی جوانكاری-سابون... لهگهڵ دروستكردنی سهنتهری راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ چاودیریكردنی كێڵگه كشتوكاڵییهكان-حهوزی ماسی-كیڵگهی پهلهوهرو دهواجینهكان و پرۆژهكانی بهخێوكردنی ئاژهڵ و شیرهمهنی.بهرههمهێنانی بهروبومی كشتوكاڵی... .

21-دروستكردنی سهنتهری تاقیگهی كۆنترۆڵی جۆری به تایبهتی پشكنینی خۆراك ودهرمان.

22-دروستكردنی سهنتهری راوێژكاری زمانهوانی لهكۆلیژی زمانی زانكۆكان، بۆ پێدانی رێنمایی به نووسهران-كۆمپانیاكان و داهاتهكهی بۆ زانكۆ بێت.

23-دانانی سهنتهرهكانی ئامار- راپرسی- جی ئای ئێس، له زانكۆكان كهدهتوانرێت داهاتێكی باش بۆ زانكۆكان پهیدا بكهن.

24- كهمكردنهوهی بهڕێوهبهرایهتی-هۆبه-بهشێك له پۆستهكانی زانكۆ، كه خهرجییهكی زۆر لهسهر زانكۆ دهكهوێت، لهگهڵ وهرگرتنهوهی ئۆتۆمبێل لهبهرپرسانی زانكۆ.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار