بومەلەرزە لە پاکستان؛ 20 گیانلەدەستدان و 200 کەس برینداربون

3 ساڵ لەمەوپێش



 

 هاوڵاتی 

دەستەی ئیدارەی کارەساتەکان لە پاکستان رایگەیاند:" لەئەنجامی ئەو بومەلەرزە بەھێزەی لە باشوری ئەو وڵاتەی داوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نەسیر ناسر، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ئیدارەی کارەساتەکان لە پاکستان رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەھێز لە باشووری ئەو وڵاتەی داوە و بەھۆیەوە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون.

دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند: گوڕی بومەلەرزەکەی پاکستان 5.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 20 کیلۆمەترەوەبووە و چەقی بومەلەرزەکەش 102 کیلۆمەتر لە دووری خۆرھەڵاتی کویتاوە بووە.

لەلایەن خۆیەوە سوھەیل ئەنوەر جێگری پارێزگاری پارێزگای ھارنای بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیتر لە 100 خانوی لە قوڕ دروستکراو خاپوربوون و زیانێکی زۆر بە خانو و باڵەخانەکان گەیشتووە بە باڵەخانە حکومییەکانیشەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەدان کەس بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.

بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار