ئێران ناردنی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ دەرەوەی وڵات رادەگرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی ئێران لە نوسراوێكدا رایگەیاند ماوەیەكی نزیكدا ناردنی بەنزین و گازو بەرهەمە نەوتییەكان بۆ دەرەوەی وڵات رابگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وەزارەتی نەوتی ئێران لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی وڵاتەكەی كردوە و نوسراوەكە لە بەشێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە تیایداهاتووە، لە ماوەیەكی نزیكدا ناردنی بەنزین و گازو بەرهەمە نەوتییەكان بۆ دەرەوەی وڵات رابگرێت.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئەوەی هەرێمی كوردستان لە 80% بەنزین بۆ پێداویستی ناوخۆ لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكات، لەئەگەری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە قەیرانی بەنزین دروست دەبێت و جارێكی دیكە كێشە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی هەرێم دروست دەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار