هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ڕاگەیاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ڕاگەیاند:" کە ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکدا لە پارێزگای شرناخ-ی باکووری کوردستان شەهیدبوون.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هەپەگە دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە ناوچەی ئەلکێ لە پارێزگای شرناخ، لە ئەنجامی سیخوڕی کۆنترا خۆجێیەکاندا، سوپای تورک ناوچەکەی بۆردوومانکردووە و بەهۆیەوە چوار گەریلا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەشڵێت: هەڤاڵانمان نودا، بنەوش، شیار و زنار، ساڵانێک لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕیان کردبوو و ڕەنجێکی زۆریان بۆ پێکهێنانی شۆڕشی کوردستان داوە، هەمیشە پێشەنگی گەلی وڵاتپارێزمان و هاوڕێکانیان دەبن و دەبنە هۆی سەرخستنی تێکۆشانەکەمان”.

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکان؛

 

نازناو: بنەوش ئاگر

ناو و پاشناو: ئەمینە یڵماز

شوێنی لە دایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: ئایسەل – موخلیس

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

 

نازناو: نودا گارزان

ناو و پاشناو: کەزیلبان یڵماز

شوێنی لە دایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: خەزینە – شەفیق

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

 

نازناو: شیار شێخۆ

ناو و پاشناو: خەلیل عەلی

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: زەینەب – ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

 

نازناو: زنار سۆری

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئۆگوز

شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: هامی – محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار