ئایا حكومەتی داهاتووی عیراق پابەندی دەستور دەبێت ؟
هاوڕێ سورە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سورە
ئەگەر بگەرێینەوە بۆ مێژوو هەمیشە گەلانی سەردەست بەبیانووی جۆراو جۆر زوڵمی گەورە گەورەیان لە گەلانی ژێردەستە كردووە هەتا ئاستی پاكتاو كردن , عەرەبەكانی عیراقیش یەك لەو نەتەوە شۆڤیەنانەن وەك كارگەیەك نەك هەر سەركردە و كەسانی دكتاتۆر بەرهەم دێنێن و بەهەرم هێناوە بەڵكو چەندین حزب و ڕێكخراوی ڕەفتار فاشیان دروست كردووە وەحش ئاسا بەریانداوەتە گیانی كوردان بەعس . القاعیدە . داعش . حەشدی پاسدار ئەوانە گشتیان سەركردە و دامەزرێنەرەكانیان عەرەب بوون و عەرەبن . تێڕوانینی هەمووشیان بۆ دۆزی كورد وەك یەك بووە .
بەداخەوە ئێمەی كورد نیشتیمانەكەمان كەوتۆتە سنوری نێوان نەتەوەكانی عەرەب و فارس و تورك هەمووشیان بەشێوەیەكی نامرۆڤانە هەوڵی تواندنەوە و لە ناوبردنی كوردیان داوە و بەردەوامیش دەبن , زۆر جاریش هاوكاری ڕاستەو خۆی یەكتریان كردووە دژی كورد ... ئەوەی ئاشكرایە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10-10- 2021 ) ی عێراق , كورد دڵنیا نیە كام لایەنی شیعە دەستور جێبەجێ دەكات و پابەندی بەڵێنەكانی دەبێت .
ڕابردوو پێمان دەڵێت هیچ كام لە حزبە شیعەكان جێگەی بڕوا نین لانیكەم لەبەر ئەوەی هەموویان وابەستەی ئێرانن حكومەتی ئێران و عەرەبی عیراق كورد بە سونە و بە دۆستی ڕۆژئاوایەكان دەزانن ئەمەش بۆ ئەوان بەواتای دوژمن ئەژمار دەكرێت , هەروەها عەرەب بەگشتی كوردستان بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن .!! بەداخەوە ئێستاش هەل و مەرجەكە كورد ناچار دەكات بەشداری لە پێكهاتەی حكومەتی عیراقدا بكات لەكاتێدا خاكمان داگیر دەكەن , زوڵمی گەورەمان لێدەكەن , بەهاوڵاتی ژمارە دووشمان نازانن , لە هەمانكاتدا هەموو وڵاتانی داگیركەری كوردستان و زلهێزە بەرژەوەندخوازەكان ڕێگە نادەن سەربەخۆبین ..
ئایا ئێستا كورد دەبێت چیبكەن یەكەم . پێش بەشداری كردن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا بۆ بەشداری كردن و دانوساندن و واژۆ كردنی ڕێككەوتن لەگەڵ هەرلایەنێكی شیعە پێویستە لایەنی سێیەم چاوێر بێت بەتایبەتی ئەوانەی وڵاتی زلهێزن لەبەر ئەوەی هیچ گەرەنتی نیە دواجار حكومەتی شیعەكان وەك ڕابردوو لە بەڵێنەكانیان پەشیمان نابنەوە , دووەم . ئەگەر بەرەی سەر بە ئێران مەرسین و خاوەنی سەدان هەزار چەكداری میلیشیان و بەشێكن لە سوپای قودس , سەدریەكانیش زۆر لە ئەوان مەترسیدارترن لەهەمانكاتدا هەم شیعەن و هەمیش لە فەرمانی ئێرانیەكان دەرناچن خودی سەدریش كەسێكی دامەزاراو نیە و زوو زوو هەڵوێست و بڕیارەكانی دەگۆڕێت كەسیش دڵنیا نیە كە دەسەڵاتی وەرگرت چیدەكات بە تابەتی بەرامبەر كورد و كوردستان , بۆیە چوونە بەرەی سەدریەكان دوورنیە دوا ڕۆژ پەشیمانی لەدوابێت , دیارە مالیكی و عەبادیش پێشتر تاقیكراونەوە چەند دڵڕەش و دڕندە بوون بەرامبەر كورد , بە كورتی هەموویان بەرامبەر كوردان گورگی گۆشتخۆرن .
بۆیە چەند زۆر تر ناتەبا و ناكۆكبن بەیەكەوە هێندە لەبەرژەوەندی كوردە , لەكۆتاییدا دەبێت هەموومان بەڕاستی برابین بۆ ئەوەی نەكەوینە ناو بەرداشی دەستاڕی شیعەكان چونكە هەموویان دەخوازن ئاش ئاسا بمانهاڕن ..