دەستوری هەرێمی کوردوستان ؟.

عارف روشدی

3 ساڵ لەمەوپێش



عارف روشدی

لە هەمو جیهانی پێشکەوتودا دەستور کۆڵەگەیەکی بنەرەتی رێکخستنەوەی پایەکانی دەستهەڵاتداری و خستنە ڕووی ئەرک و مافەکانە ، بەڵکو لە هەندێ وڵاتی شڵەژاویشدا (بەروکەشیش بێت) دەستورێک دەنوسرێت ، لە گەڵ ئەوەی هەرێمی کوردوستان بە هەمو پێوەرەکان پێشکەوتوترە لە ئاستی بەشەکانی دیکەی عیراقدا ، تا ئێستا نەتوانراوە خاوەنی دەستوری تایبەت بەخۆی بێت ، ئەگەر تا دوێنێ باس لەوە دەکرا هەندێ رێگری دەرەکی هەبوبێت ، ئێستا بەداخەوە هەندێ فراکسیونی نێو پارلەمانی کوردوستان

(بەمەبەست) لە جیاتی ئەوەی خەمی گەورەیان دارشتنی رەشنوسی دەستور بێت ، بێباکانە سەرگەرمی دروستکردنی تەنگژەی بێ واتان لە پێناوی دواخستنی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە نیشتیمانییە ، ئەگەر نا دەتوانن داوا لە سەرۆکایەتی پارلەمان بکەن ئەو گرفتە (ئەگەر هەبێت) بدرێتە دەست لیژنەیەکی لێکوڵینەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ، دڵنییام لەوەی دوا هەڵوێستی پوپولیستییانەیان دەبێتە هۆکارێکی دیکەی زیاتر داکشانی جەماوەرییان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار