بیره‌وه‌رییه‌کانی شیرین عه‌بادی (ئێرانی من)
هیوا ناسیح
3 ساڵ لەمەوپێش
هیوا ناسیح
له‌ماوه‌ی پێشوودا ژیاننامه‌و بیره‌وه‌رییه‌کانی ژنه نوسه‌ر و یاساناس و چالاکوان، مامۆستای زانکۆکانی تاران وهه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی (شیرین عه‌بادی)م به‌زمانی ئه‌ڵمانی خوێنده‌وه، که به‌ناوی (ئێرانی من، ژیانێک له‌نێوان شۆڕش و هیوادا)یه، ئه‌م کتێبه که نزیکه‌ی ٣٥٠ لاپه‌ڕه‌یه به‌ئینگلیزی به‌هاوکاری رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی ئازاده مۆوڤانی نووسراوه‌و ساڵی ٢٠٠٦ له‌ئه‌مریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ژنه بوێر‌و ئازایه، وه‌ک بیرمه‌ندو خه‌باتگێرێکی جیهانی، که بووەته یه‌ک له‌ژنه ناودارو کاریگه‌ره‌کانی مێژووی ئێران و ناوچه‌که، هه‌روه‌ها یه‌که‌م ژنه دادوه‌ر له‌مێژووی ئێران‌دا، ساڵی ٢٠٠٣ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، وه‌ک پێزانینێک بۆ ئه‌و خه‌بات و کۆششه‌ی له‌بواره‌کانی مافی مرۆڤ و دیموکراتییه‌تدا ئه‌نجامی داوه، پێده‌به‌خشرێت، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م ژنه موسوڵمان له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا که بووه‌ته خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
ئه‌م کتێبه بریتییه له‌چه‌ند به‌شێک، که لێره‌دا به‌کورتی باسیان ده‌که‌م:
پێشه‌کی، لێره‌دا باس له‌و رووداوه سه‌یرو تراژیدییه ده‌کات که له‌ساڵی ٢٠٠٠ دا روویدا، له‌و ساڵه‌دا که ئه‌م وه‌ک سه‌رۆکی تیمی پارێزه‌رانی داکۆکیکار له‌تیرۆری ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی رژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون ده‌کات، که ناسراوه به‌تیرۆری زنجیره‌یی (قتلهای زنجیره‌یی). ئه‌م کاتێک له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌دا زۆر سه‌رقاڵی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ستیانکه‌وتوه، تا ئاماده‌ی بکه‌ن بۆ دانیشتنی دادگاکه. له‌پڕ له‌نێو ئه‌و سه‌دان لاپه‌ڕه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیدان چاوی ده‌که‌وێته سه‌ر گفتوگۆیه‌کی تۆمارکراو، که پێده‌چێت به‌بێته‌ل یان ته‌له‌فون بێ، له نێوان لێپرسراوێکی به‌رزی ده‌زگای هه‌واڵگری (اتلاعات)ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ئه‌نجامده‌رانی تیرۆرهکاندا روویداوه‌و تۆمارکراوه. له‌وێدا لێپرسراوی باڵا بهبکهرهکه ده‌ڵێت „که‌سی داهاتوو، که‌ده‌بێت تیرۆر بکرێت شیرین عه‌بادییه!“ ...هتد. شیرین که‌چه‌ندان جاری تر هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌و تۆمه‌تبارکراوه، لێره‌دا تووشی شۆک دێت، باس ده‌کات، چۆن خۆی و هاوڕێ پارێزه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه چاوه‌ڕواننه‌کراوه به‌رخورد ده‌که‌ن.
گه‌نجێتی له‌تاراندا، ئه‌م که له‌ساڵی ١٩٤٧ له‌هه‌مه‌دان له‌دایکبووه، مناڵی و قۆناغه‌کانی خوێندنی له‌تاراندا به‌سه‌ربردووه، باس له‌ژیانی مناڵی و گه‌نجێتی و ئینجا خوێندکاریی له‌زانکۆی تاران و به‌شداریی کاریگه‌رانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌وکاتی زانکۆی تاران دژ به‌ڕژێمی شا ده‌کات.
دۆزینه‌وه‌ی داد (عه‌داله‌ت) ساڵی ١٩٦٩ به‌شی یاسا‌و دادوه‌ریی ته‌واو ده‌کات. هه‌مان ساڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی پیاوی به‌ناوی (جه‌واد تهڤاس) که که‌سێکی رووناکبیره هاوسه‌رگیریی ده‌کات. له‌ساڵی ١٩٧٥ ده‌بێته یه‌که‌م ژنه دادوه‌ر له‌مێژووی ئێران‌دا. دواتریش ده‌بێته سه‌رۆکی دادگای باڵای تاران.
تامی تاڵی شۆڕش، که مه‌به‌ست لێی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه ١٩٧٩ دژ به رژێمی شاهه‌نشاهی که‌دوو هه‌زار ساڵ بوو حوکمی ئێرانی ده‌کرد. به‌درێژی باس له‌دیوی ناوه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژ به‌ڕژێمی شا و رۆڵی خومه‌ینی وه‌ک رابه‌رێکی کاریزمی له‌ته‌مه‌نی ٧٨ ساڵیدا له پاریسه‌وه بۆ تاران و هاتنه‌وه‌ی ناوبراو و هه‌ڵاتنی شا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه لێره‌دا، کاتێک شا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان و رازیکردنی خه‌ڵکی ناڕازی هه‌ندێک چاکسازی له‌ئاستی باڵادا جێبه‌جێ ده‌کات، خومه‌ینی لێدوانێک ده‌دات، کەئهوکات هێشتا هیچ پله‌یه‌کی باڵای نه‌بووه‌و شۆڕش لهگهرمهیدا بووه، ده‌ڵێت „ شا خۆی هه‌ر ده‌بێت بڕوات! “، ئیتر ئه‌مه ده‌بێته دروشمێکی سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌ران و ....هتد. دواتر دێته سه‌ر به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه تاکییه‌کان و فه‌رزکردنی حیجاب و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی رژێمی ئیسلامی و (ویلایه‌تی فه‌قیه). که ئه‌م دژی ئه‌مانه بووه. هاوکات باس له‌وه ده‌کات له‌ئه‌نجامی ئه‌و رێکار و یاسایانه‌دا ئه‌م وه‌ک مێینه‌یه‌ک له کاره‌که‌ی وه‌ک دادوه‌ر لاده‌برێت، چونکه به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی ئه‌و رژێمه نابێت ژن دادوه‌ر بێت، تا ده‌گات به‌وه‌ی ده‌یکه‌ن به سکرتێره له‌هه‌مان فه‌رمانگه‌ی دادوه‌ریی باڵا، که‌خۆی دادوه‌ر و سه‌رۆکی فه‌رمانگه بووه تێیدا، ئه‌مه‌ش وه‌ک سوکایه‌تی و بێڕێزییه‌ک ده‌بینێت و له‌ئه‌نجامدا واز له‌کاره‌که‌ی ده‌هێنێت. له‌و کاتانه‌دا باری دارایی خێزانه‌که‌یان ئه‌وه‌نده خراپ ده‌بێت، ده‌ڵێت وه‌ک شکاندنی رۆتین، جاروبار خواردنی خێزانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، که پێی راهاتبوون، کاتێک دوو کچه‌که‌ی (نیگار‌و نێرگس) وه‌ک دوو مناڵی نازدار داوا ده‌که‌ن بچنه ریستورانتێکی ده‌ره‌وه وه‌ک جاران نان بخۆن، ده‌ڵێت، خواردنێکی تۆزێک تایبه‌تم دروستکردو له‌گۆشه‌یه‌کی ماڵه‌که‌ماندا مێزم رازانده‌وه و لەسه‌ر دیواره‌که ده‌منووسی (ریستورانتی شیرین)، ده‌مگوت، فه‌رموو وه‌رن بخۆن، ئێوه لێره داوه‌تی منن. تا هه‌ندێک فه‌رامۆشیان بێت. تا ده‌گات به‌وه‌ی نووسینگه‌ی پارێزه‌ری داده‌نێت وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بژێوی. زۆربه‌ی ئه‌و که‌یسانه‌ی تایبه‌تن به‌ژنان و مناڵان وه‌رده‌گرێت و له‌هه‌ندێکیاندا بێ هیچ به‌رامبه‌رێک و به خۆڕایی داکۆکی‌یان لێ ده‌کات. به‌تایبه‌ت قوربانییانی خوار ١٨ ساڵ و هه‌روه‌ها بێوه‌ژنانی جه‌نگ. له‌ئه‌م که‌یس و تاوانانه‌دا زۆرجار له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کاندا گریاوه‌و خۆبه‌خشانه کاری بۆ کردوون.
باس له‌کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌کات. دواتر دێته سه‌ر ئه‌نجامگیری جه‌نگ، ده‌نووسێت: هه‌ردوو وڵات باسیان له بردنه‌وه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه ده‌کرد، به‌ڵام لەڕاستیدا ته‌نها بازرگانه‌کانی جه‌نگ و کۆمپانیا ئه‌مریکی و ئه‌وروپییه‌کان بوون به‌فرۆشتنی چه‌ک و جبه‌خانه‌ی جه‌نگی بردیانه‌وه.
ئێران له‌جه‌نگدا، له‌م به‌شه‌دا باس له‌هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران له ٢٢ی ئه‌یلولی ١٩٨٠ ده‌کات، که به هێرشێکی سوپایی فراوانی عێراق بۆ ناو سنوری ئێران ده‌ست پێ ده‌کات. تا دێته سه‌ر بردنی به کۆمه‌ڵی گه‌نج و لاوانی ئێرانی به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ، هه‌روه‌ها داگیرکردنی شاری ستراتیژیی خوڕه‌مشه‌هر له‌لایه‌ن عێراق و دواتر هێرشی خوێناوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی که نزیکه‌ی ١٠٠ هه‌زار که‌سی تێدا کوژرا، به‌جۆرێک لەلایه‌ن خومهینییهوه شاره‌که ناو ده‌نرێت شاری خوێن (خونشههر). هه‌روه‌ها باس له‌هێرشی کوێرانه‌و رۆژانه‌ی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق بۆ شار‌و ناوچه مه‌ده‌نییه‌کانی ئێران ده‌کات. هه‌ر له‌و کاتانه‌دا سه‌رکوتی سیاسی و ته‌سکبوونه‌وه‌ی په‌راوێزی ئازادی کاری سیاسی زۆر که‌م ده‌بێته‌وه، لێره‌شدا چیرۆکی تراژیدی (فوئاد)ی لاو، که شوبرای بووه‌و خوێندکار بووه له‌تاران باس ده‌کات، که‌گرتن و حوکمدان و دواتر له‌سێداره‌دانی به‌بڕیاری که‌سیی خومه‌ینی له‌گه‌ڵ ٤ بۆ ٥ هه‌زار زیندانی سیاسی تردا، له کۆتایی جه‌نگه‌که‌دا، که گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژیی بووه له‌مێژووی خوێناوی رژێمی ئیسلامی‌دا، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م کهیسهشه که سه‌رۆککۆماری ئێستای ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی تۆمه‌تبارکراوه، وه‌ک ده‌وترێت یه‌ککێکه له‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه.
هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باس له‌کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌کات. دواتر دێته سه‌ر ئه‌نجامگیری جه‌نگ، ده‌نووسێت: هه‌ردوو وڵات باسیان له بردنه‌وه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه ده‌کرد، به‌ڵام لەڕاستیدا ته‌نها بازرگانه‌کانی جه‌نگ و کۆمپانیا ئه‌مریکی و ئه‌وروپییه‌کان بوون به‌فرۆشتنی چه‌ک و جبه‌خانه‌ی جه‌نگی بردیانه‌وه. له‌باسی زیانه‌کانی جه‌نگه‌که‌دا ده‌ڵێت: ئه‌نجامه‌که‌ی، کوشتنی نزیکه‌ی ملیۆنێک مرۆڤ، ١٠٠ هه‌زار دیلی جه‌نگی، ٢ ملیۆن و نیو په‌ناهه‌نده، هه‌روه‌ها ته‌نها له‌بواری نه‌وتدا ئه‌و دوو وڵاته زیانی ٥٠٠ ملیار دۆلاریان به‌رکه‌وت!
ناوبراو ساڵی ١٩٩٤ له‌پاڵ کاره‌کانی خۆیدا وه‌ک پارێزهرو مامۆستای یاسا ده‌زگایه‌ک بۆ پاراستنی مافه‌کانی مناڵان داده‌مه‌زرێنێت (مناڵپارێز). دواتر‌و ساڵی ١٩٩٦ له‌لایه‌ن رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ (هیومه‌ن رایتس ۆچ)ه‌وه خه‌ڵات ده‌کرێت.
دواتر دێته سه‌ر مردنی خومه‌ینی که رژێمی ئێران ناوی ناوه (رابه‌ری بێبه‌شه‌کانی جیهان) و ئه‌و پێشوازییه بێوێنه‌یه‌ی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمه‌که‌ی ناوبراو‌و ته‌نانه‌ت په‌لاماری تابوته‌که‌ی و دڕاندنی کفنه‌که‌ی (له‌خۆشه‌ویستیدا) که‌زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌میدیا جیهانییه‌کاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ناوبراو به‌شێکی تایبه‌تی ته‌رخانکردوه بۆ باسی تیرۆری رژێمی ئیسلامی به‌ناوی (تیرۆر‌و کۆماره‌که)، له‌وێدا باس له‌سه‌رده‌مێک ده‌کات ساڵی ١٩٩٧ کاتێک عه‌لی فه‌لاحییان وه‌زیری ئیتلاعات بووه، که چۆن ناوبراو به‌فه‌رمی لەدادگای باڵای به‌رلین له‌سه‌ر که‌یسی ریستورانتی میکونوس، که دکتۆر سه‌عیدی شه‌ره‌فکه‌ندی تێدا تیرۆرکرا به‌تاوانکار دانرا.
دواتر باس لهتیرۆره زنجیره‌ییه‌کانی که‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشهنفکرهکانی تاران ده‌کات ساڵی ١٩٩٨، که لەسه‌رده‌می خاته‌می، که خه‌ڵکی ئێران هیوایه‌کی زۆریان له‌سه‌ری هه‌ڵچنی بوو، که ریفۆرم بکات و وڵات به‌ره‌و دیموکراتییه‌ت و کرانه‌وه به‌رێت، ئه‌نجام دران، تا ده‌گات به‌وه‌ی له‌ژێر فشاری زۆری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا وه‌زیری ئیتلاعات ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
له‌به‌شێکی تردا به‌ناوی (چه‌که‌ره‌کردنی هیوا) باس له‌به‌شداری ٢٢ ملیۆن ئێرانی له‌هه‌ڵبژاردن و پشتیوانی بێسنوری خه‌ڵک ده‌کات بۆ خاته‌می. به‌ڵام دواتر هیواکان کاڵ ده‌بنه‌وه. له‌به‌شێکی تردا به ناوی (له‌زینداندا به‌هۆی بیروڕای جیاوازه‌وه) له‌سه‌ر داکۆکی یاسایی لەکهیسه سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها جیاوازی بیروڕای له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران‌دا ده‌گیرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه و ته‌نانه‌ت زیندانی تاکه‌که‌سی و دواتر له‌گه‌ڵ ده‌رمانخۆر و ئالوده‌بوو و تاوانکارانی تردا له‌زیندانی ناسراوی (ئه‌ڤین)دا ده‌خرێته ژووره‌وه، نزیکی مانگێک ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له‌م کتێبه‌دا باس لەدوو رۆژنامه‌نوس ده‌کات، که یه‌که‌میان به‌ته‌ندروستی خۆی و دووه‌میان بەژیانی نرخی ئازادی و بیروبڕوای خۆیان دا. یه‌که‌میان ئه‌کبه‌ر گه‌نجییه، که له‌سه‌ر وتارێک ساڵی ٢٠٠٠ یه‌که‌م جار ده ساڵ و دواتر که‌مده‌کرێته‌وه به شه‌ش ساڵ حوکم ده‌درێت، ئه‌ویش له‌زیندانی به‌دناوی (ئه‌ڤین)دا به‌رده‌وام ده‌بێت له نووسین و سورتر ده‌بێت له‌سه‌ر بیروڕاکانی تاده‌گات به‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر مان له‌خواردن ده‌گرێت و لەمهرگ نزیک ده‌بێته‌وه، ئه‌و که پوخته‌ی بیروڕای خۆی بریتی ده‌بن لەداواکاریی جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له‌ده‌وڵه‌ت. داواکاریی ده‌ستکێشانه‌وه‌ی رابه‌ری باڵا و هه‌روه‌ها بنیاندنانی سیسته‌مێکی دیموکراتی، له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه و زینداندا پاشه‌کشه ناکات و تا که‌یسه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگ ده‌داته‌وه.
دووه‌م کچه رۆژنامه‌نوسی ئازا زوهرا کازمییه، ناوبراو ره‌گه‌زنامه‌ی که‌نه‌دی هه‌بووه و خۆشی ئێرانی بووه، کاتێک له‌گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی زانکۆکانی ئێران ساڵی ٢٠٠٣ خه‌ریکی وێنه‌گرتنی خۆپیشانده‌ران و گه‌یاندنی ده‌نگیان بووه به‌جیهانی ده‌ره‌وه. له‌وێ دوو مه‌ئموری ئاسایشی ئێران داوای کامێراکه‌ی لێده‌که‌ن، که پێده‌چێت ژماره‌یه‌کی زۆر وێنه‌ی تێدا بووبێت. زۆری بۆ ده‌هێنن، ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کانی گرتوونی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری بۆ ناسینه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و رێکخه‌ران به‌کارنه‌هێنن، دێت فیلمه‌که له‌به‌رچاویان ده‌رده‌کات و ده‌یخاته به‌ر خۆره‌که تا بسوتێت، ئینجا کامێراکه‌یان ده‌داتێ، لێی ده‌پرسن بۆ واتکرد، ده‌ڵێت: ئاخر ئێوه ده‌توانن کامێراکه‌تان هه‌بێت، به‌ڵام فیلمه‌که هی منه! ئه‌مه پیاوه‌کانی ئیتلاعات زۆر بێزار‌و توڕه‌ده‌کات، پاش گرتنی ناوبراو، ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر‌و بێبه‌زه‌ییانه ده‌درێت، تا له‌ژێر لێداندا گیانی ده‌به‌خشێت. که ئه‌م خۆبه‌ختکردنه به‌ڕای من لوتکه‌ی مۆراڵ و پیشه‌یی بوون و بوێرییه له‌بواری رۆژنامه‌گه‌رییدا.
شیرین عه‌بادی هه‌ردوو که‌یسه‌که وه‌رده‌گرێت و به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه داکۆکیی لێده‌کات، لێره‌دا ده‌ڵێت (زوهرا یه‌که‌م که‌س نه‌بوو له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیان بدات، به‌ڵام له‌نێوده‌وڵه‌تیدا زۆر ده‌نگی دایه‌وه، منیش ویستم به‌جیهان بڵێم چی له‌ئێران ڕووده‌دات و تا بۆم بکرێت رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌سات بگرم). ئه‌و که‌یسه وا ده‌کات ماوه‌یه‌ک گرژییه‌کی زۆر ده‌که‌وێته نێوان که‌نه‌داو ئێرانه‌وه، تا ده‌گات به‌وه‌ی له‌ژێر فشاردا جێگری سه‌رۆکی ئێرانی ئه‌وکات (عه‌لی ته‌باته‌بایی) ناچار به‌لێدوان ده‌کات و دانی پێدا ده‌نێت، که زوهرا لەژێر لێداندا کوژراوه!
لەکۆتایی کتێبه‌که‌یدا دێته سه‌ر باسی هه‌ڵبژاردن و پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵ پێی، کاتێک ئه‌م له‌گه‌ڵ یه‌ک لهکچهکانیدا له پاریس ده‌بێت بۆ به‌شداری کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌واڵه‌که‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نن. دیاره ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران زۆر پێی قه‌ڵس ده‌بن. که‌چی سه‌یر ئه‌وه‌یه که هه‌واڵه‌که بڵاوده‌بێته‌وه، باڵیۆزی ئێران له فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندی پێوه ده‌کات و پیرۆزبایی لێده‌کات! هۆڵێکیشی بۆ ده‌گرن بۆ کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، باڵیۆزیش دوو کارمه‌ندی بۆ ده‌نێرێت و قورئانێکی به‌دیاری بۆ دێنن! دیاره ئه‌م ره‌فتارانه‌ی پێ سه‌یر ده‌بێت، چونکه چی خراپه پێیان کردووه، له هه‌ڕه‌شه، زیندانیکردن، ده‌رکردن له‌کار و سوکایه‌تی و ..هتد. له لایه‌کی تره‌وه خاته‌می سه‌رۆکی ئه‌و کاتی ئێران بۆ که‌مکردنه‌وه له بایه‌خی ئه‌و ڕووداوه له وڵامی رۆژنامه‌نوسێکدا ده‌ڵێت: نۆبڵی ئاشتی هیچ گرنگی نییه، نۆبڵی ئه‌ده‌ب به ڕاستی گرنگه!
ئینجا دێته سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران و ئه‌و پێشوازییه بێوێنه‌یه‌ی له‌لایه خه‌ڵکی تارانه‌وه لێی کراوه، ناوبراو رازی نابێ به به‌شی که‌سایه‌تیه گرنگه‌کاندا (VIP)دا بێته ژووره‌وه! لهفڕگه جێگری سه‌رۆک ئێران و وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌ت لەپێشوازیدا ده‌بن، جگه له‌مه نه‌وه‌یه‌کی ئیمام خومه‌ینی ئه‌ڵقه‌یه‌کی گوڵی ئۆرکیدیا ده‌خاته ملی. که‌ده‌ڵێت به‌سه‌دان هه‌زار که‌س شه‌پۆلی ده‌دا، بڕوام به چاوه‌کانم نه‌ده‌کرد، نه‌ک ناو فڕگه به‌ڵکو رێگای تارانیش به‌ره‌و ئه‌وێ به‌هۆی پێشوازیکهرانهوه داده‌خرێت و ناچار فڕگه‌ی تاران سه‌رجه‌م گه‌شت و فڕینه‌کانی ئه‌و شه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
لەدوا به‌شی کتێبه‌که‌یدا پوخته‌ی بیروبۆچون و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی له‌سه‌ر کێشه‌کانی ئێران به‌تایبه‌تی و ململانێی ئه‌مریکاو ئێران به‌گشتی ده‌خاته‌ڕوو، لێره‌دا ره‌خنه له‌سیاسه‌تی هه‌ردوو ئه‌مریکا و ئێران ده‌گرێت و پێی وایه، تا ئه‌مریکاو وڵاتانی رۆژئاوا بیانه‌وێت به‌هێزی سه‌ربازیی گۆڕانکاری لەئێراندا بکه‌ن، ئه‌وا رژێمی ئێران سودی لێ ده‌بینێت و وه‌ک پاساو بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر خه‌ڵکێکی نه‌یاری خۆی له‌ناوخۆ به‌کاری ده‌هێنێت. ئه‌م لای وایه، که رێگای خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموکراتی، هه‌رچه‌نده رێگایه‌کی درێژه‌و حه‌وسه‌ڵه‌ی زۆر‌و قوربانیدانیشی ده‌وێت و هێواش و له‌سه‌ر خۆیه بۆ گۆڕانکاری، به‌ڵام ته‌نها و باشترین رێگه‌یه بۆ گۆڕانکاری له‌ناوخۆدا. ده‌شڵێت ته‌نها وڵاتان فشاری سیاسی له‌ئێران بکه‌ن له‌بواری پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه تاکییه‌کان ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وان.
به‌ڕای من سه‌ره‌ڕای ئازایی و بوێری ئه‌م ژنه و خه‌باتی بێ‌وچان و نه‌پساوه‌ی له‌پێناو مافی ژنان و مناڵان و ئازادی و دیموکراتییدا، که جێگه‌ی رێز‌و پێزانینه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له‌م کتێبه‌یدا ده‌کرێت لێی بگرین، ئه‌وه‌یه که ناوبراو، وه‌ک رۆشنبیرانی تری فارس، زۆر پان ئێرانییانه بیر ده‌کاته‌وه، هیچ باس له‌مافه سیاسی و که‌لتورییه‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی دی ئێران، وه‌ک کورد، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری و بلوچی ناکات. جگه له‌وه‌ش هیچ باس له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش ناکات بۆ ئازادی و مافه‌کانییان، که چی‌یان به‌سه‌ر هاتوه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م رژێمه‌دا. بۆ نموونه خومه‌ینی له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ١٩٧٩ فه‌توای جیهادی له دژی كوردانی رۆژهه‌ڵات ده‌ركرد وه‌ک کافر ناساندنی و سه‌رو ماڵیانی حه‌ڵاڵ کرد، که‌چی ئه‌م به دێڕێکیش باسی نه‌کردووه. پاشان ده‌کرا بۆچوون و دیدی خۆی، وه‌ک بیرمه‌ندو که‌سێکی ناودارو ناسراو له‌ئاستی جیهاندا، بۆ چاره‌سه‌ریی ریشه‌یی کێشه‌ی ئه‌م گه‌لانه بخانهڕوو، بۆ نموونه، فیدراڵی یا کۆنفیدراڵی و شتی وا.
ئه‌م کتێبه زۆر گرنگه بکرێته کوردی، تا خوێنه‌رانی کوردیش شاره‌زای دیوی ناوه‌وه‌ی رووداوه‌کانی ئێران به‌گشتی و تاران به‌تایبه‌تی ببن، هه‌روه‌ها ئه‌م ژنه بناسن،
تێبینی:
•شیرین عه‌بادی لەکتێبهکهیدا جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، که ناچاری نه‌بێت، تا بکرێت مرۆڤ وڵاتی خۆی به‌جێنه‌هێڵێت، بۆیه خۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشارانه‌ی له‌سه‌ری بوو، تا ساڵی ٢٠٠٩ مایه‌وه، ئه‌وکات کۆچی کرد بۆ به‌ریتانیا و ئێستا له‌وێ ده‌ژی. رژێمی ئێران ته‌نانه‌ت مێدالیای نۆبڵهکهشیان لێ زه‌وت کرد!
•له ١١ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٠٣ ناوبراو به بۆنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبل بەپێی ئاهه‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج رێکخست، که ده‌یان هه‌زار که‌س ئاماده بوون. شایه‌نی باسه گروپی کامکارانی کوردی داوه‌تکردبوو، ئاهه‌نگه‌که‌یان بۆ ساز کرد. لێره‌دا لینکی چه‌ند خوله‌کێکی ئاهه‌نگه‌که داده‌نێم.