شکست و ئابڕووچوونێکی دەسەڵاتدارەکەی تاران!
عەبدولرەحمان گەوركی
3 ساڵ لەمەوپێش
عەبدولرەحمان گەوركی
چاوخشانێک بەسەر کۆنفرانسی بەناوی «وەحدەت» لەتارانی پێتەخت! بەپێنووسی عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەرو لێکۆڵەری سیاسی ڕۆژی یەکشەممە 24ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 بەئامادەبوونی عەلی خامنەیی و ژمارەیەک لەبەکرێگیراوانی دەرەوەی رژێمی ئێران، کۆنفرانسی ساڵانە بەناوی «کۆنفرانسی یەکبوون (وەحدەت)» بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفرانسەدا کەساڵێک پێش ئێستا 167 کەس و ساڵی پێشووتریش 350 کەس لەبەکرێگیراوانی رژێم ئامادەی ببوون، تەنها 52 کەس بەشدارییان تێدا کرد، کە ئەوەیش بەر لەهەر شتێک گوزارشت لەدۆخی لەرزۆک و روو لەکەوتنی رژێمی ئێران دەکات. ئاماری بەشداربووان دەرخەری ئەم راستییەن کە لایەنگرانی رژێمی ولایەتی فەقیهی ئێران لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێران تاچەند هەڵوەریون. پێکهاتەی بەشداربووانیش خۆی بەڵگەیەکی تری ئەم شکستە ستراتیژییەی رژێمن. هۆکاری شکست! لەبەر رۆشنایی پێشکەوتنەکانی موقاوەمەتی ئێران و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان، کە بوونەتە هۆکاری سەرەکی شکستپێهێنانی رژێم لەگۆڕەپانی ناوخۆو دەرەوە، بوونەتە هۆی ئەوەی، دەوڵەتان لەم رژێمە سەدەی ناوەڕاستیە دووربکەونەوەو هاوکات بیروڕای گشتی جیهانیش بگۆڕدرێت، ئەم رژێمە لە رووی تیرۆرو کردنەوەی ناوەندی سیخۆڕی و تیرۆریستی لەوڵاتان ریسواو بێ ئابڕوو بکرێت و پروپاگەندەی ئەم رژێمە چیتر کڕیاری بۆ نەمێنێت.
رژێمێک، کە بەرپرسی سەرەکییە لەکوشتن و تیرۆرکردن و وێرانکاری و تەقینەوە لەعێراق و سوریاو لوبنانەوە تا ئەفغانستان و یەمەن و فەلەستین و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تاوڵاتانی دوورو نزیک. ناوەندە تیرۆریستی و سیخۆڕییەکانی رژێم لەوڵاتان! جگە لەباڵیۆزخانەو کونسوڵخانەکانی ڕژێمی ئێران لەوڵاتان و شارە گەورەکانی جیهان، کە کاربەدەستانی ئەم رژێمە ساڵانە بڕێکی زۆر پارەی بۆ خەرج دەکەن، پێویستە بوترێت کە رژێم ژمارەیەکی زۆر لەناوەندە بەناو رۆشنبیری و ئایینییەکانی لەوڵاتانی جیاجیا کردۆتەوە تا لە کاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت بۆ کاری تیرۆریستی. ئەندامانی بەشدار لەکۆنفرانسی ساڵانەی بەناو یەکڕیزی (وەحدت)یش لە راستیدا سەر بەو ناوەندانەن. لە ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییانەدا، خەڵکی سەرانسەری ئێران روو لە عەلی خامنەیی ئەو درووشمەیان بەرزدەکردەوە کە (شەرم کە! خامنەیی. واز لە غەزە، سوریا، لوبنان و...بهێنە) و...
تاوان و بێشەرمییەک! ئەوەی سەرەتا بە بینینی کۆنفڕانسەکە سەیر دێتە بەرچاوی بینەر، ئامادەبوونی عەلی خامنەییە بە «دەمامک» لە کۆنفرانسەکەدا. خامنەیی لە رۆژی 4ی مارسی 2019 باسی لەکۆرۆنا ڤایرۆس کردو وتی: «ئەم بەڵایە ئەوەندە گەورە نییە و لەو گەورەتریشمان هەبووە. ماوەی ئەم رووداوە زۆر کورتە و نائاسایی نیە. زۆر گەورەی نەکەینەوە. دەکرێت بەنزا و دۆعا چارەسەر بکرێت». لە رۆژی 9ی کانوونی دووەمی 2020یش لەوتارێکی راستەوخۆی تەلەڤزیۆنیدا وتی: «هاوردەکردنی ڤاکسینی ئەمریکی و بەریتانی بۆ ئێران قەدەغەیە». دوای 526 ڕۆژ، خامنەیی لە رۆژی 11ی ئابی 2021 لەترسی راپەڕینی جەماوەر دەرکەوت و وتی: « کێشەی کۆرۆنا ڤایرۆس ئەمڕۆ بە بڕوای من یەکەم پرسی وڵاتە، کێشەی بەپەلەو کوشندەی وڵاتە کە دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکرێت». هەمان ڕۆژ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لەوتارێکدا نووسیویەتی: «خامنەیی داوای هاوردەکردنی ڤاکسین دەکات».
کورەی کۆرۆنا، تاوانی خامنەیی دژ بەگەلی ئێران! دیمەنی بەستنی کۆنفرانسەکە بیرخەرەوەی گیان لەدەستدانی نزیکەی «نیو ملیۆن ئێرانی»ە بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە، کە بەهەر پێوەرێک بێت تاوانێکی گەورەیە لە دژی مرۆڤایەتی و فاکتەری سەرەکیش عەلی خامنەیی و رژێمەکەیەتی کە گەلی ئێرانی کردووە بەقەڵغانێک بەرانبەر بەسزا نێودەوڵەتییەکان و ئەم خەڵکەی بەکورەی کڕۆنا لەناو بردووە. تاوانێک کە تائێستایش هەر بەردەوامە و ڕۆژانە سەدان کەس دەبنە قوربانی ئەم سیاسەتە نەگریسەی رژێم. لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم پەتا ترسناکەیان خستۆتە پشت سەرو پەتاکەیان تێپەڕاندووە. مەبەست لەبەستنی کۆنفرانسەکە! شارەزایانی کاروباری ئێران لەسەر ئەم باوەڕەن کە ئامانجی رژێمی ئێران لەبەستنی ئەم کۆنگرە گاڵتەجاڕانەیە ئەوەیە کە وەلی فەقیهبوونی خامنەیی بە (ئیمام) بنوێنن بۆ موسڵمانانی جیهان و هەروەها لەوڵاتانی ئیسلامی کرێگرتە تیرۆریستەکانی خۆی چالاک بکات.
عەلی خامنەیی کە وتارەکەیدا لەم کۆنفڕانسە بەبێشەرمییەوە وتی کە پێغەمبەرانیش (ئیمام) بوون! خومەینی و خامنەیی و سەرکردەکانی تری ئەم رژێمە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شەرعییەتی خۆیان و رژێمەکەیان لەخوا وەردەگرن و رژێمەکەیان رژێمێکی خوایی و پیرۆزە! لەڕاپەڕینەکانی ئەم دواییەدا خەڵکی سەرانسەری ئێران بە یەک دەنگ ئەو درووشمەیان دووپات دەکردەوە کە(خامنەیی قاتڵە. دەسەڵاتەکەی باتڵە و ناڕەوایە) بەڵگەی ئابڕووچوون و شکستی رژێم! ئەو کۆنفرانسە لە کاتێکدایە کەڕژێمی ویلایەتی فەقیهی خامنەیی لەهەموو لایەکەوە بێدەرەتان و لەبنبەستدایە و و لەبەرامبەر گەلی ئێران و موقاوەمەتی ئێران لەلێواری داڕماندایە.
یەکبوون لەڕوانگەی وەلی فەقیهی دەسەڵاتدارەوە! باسکردنی (وەحدەتی ئیسلامی) لەزاری وەلی فەقیهی دەسەڵاتدارەوە، هەنگاوێکی فریودەرانەیە بۆ پێشبردنی تیرۆرو توندڕۆیی لەژێر ناوی ئیسلام لەئێران و لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێراندا. لەماوەی چوار دەیەی رابردوودا زیاتر لە دەیان هەزار کەس لەشوێنکەوتوانی شیعەو سوننە لە ئێران و دەرەوەی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر لەلایەن ئەم رژێمەوە لەسێدارەدراون یان کوشتار کراون
لەم دواییانەدا، ئاخوند موحسینیی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و دەستنیشانکراوی خامنەیی وتی: (ئێمە لە لێواری هەڵدێرگەیەکداین کە ئەگەر بەوردی کار نەکەین هەر هەموومان دەکەوینە ناو دۆڵەکە). عەلی خامنەیی کە بەڕوونی لەهەر هەنگاوێک پاشەکشەی رژێمەکەیدا، کۆتایی رژێمەکەی بەرچاو دەکەوێت، هەروەک خومەینی سوورە لەسەر سەرکوتکردن و هەناردەکردنی توندڕۆیی و تیرۆرکردن و شەڕخوازی بۆ دەرەوی ئێران. هەر بۆ ئەم مەبەستەیشە کە ئیبراهیم رەئیسی دەستنیشان کردووە لە پۆستی سەرۆکایەتیەکەیدا. ئیبراهیم رەئیسی کە ئێستا بەتاوانبارێکی گەورەی مێژوو لە ئێران و رای گشتی جیهان ناسراوە، بەهۆی رۆڵی تاوانبارانەی لە قەتڵوعامی زیندانیانی سیاسی لەساڵی 1988، لەم کۆنفڕانسەدا وەلی فەقیهی بە (ئیمام) دانا و وتی: «ئیمامی گەورەمان بەدوای پێغەمبەری ئەکرەم (د) و پشت بەستن بە خواو خەڵکدا بوو کە راپەڕی».
یەکبوون لەڕوانگەی وەلی فەقیهی دەسەڵاتدارەوە! باسکردنی (وەحدەتی ئیسلامی) لەزاری وەلی فەقیهی دەسەڵاتدارەوە، هەنگاوێکی فریودەرانەیە بۆ پێشبردنی تیرۆرو توندڕۆیی لەژێر ناوی ئیسلام لەئێران و لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێراندا. لەماوەی چوار دەیەی رابردوودا زیاتر لە دەیان هەزار کەس لەشوێنکەوتوانی شیعەو سوننە لە ئێران و دەرەوەی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر لەلایەن ئەم رژێمەوە لەسێدارەدراون یان کوشتار کراون. لەئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئێراندا، شوێنکەوتوانی سوننە و شوێنکەوتوانی تری ئایینە ئاسمانییەکان بە توندی سەرکوت کراون. ئەهلی سوننە لە هەبوونی تەنانەت مزگەوتێک لە پایتەختی ئێرانیش بێبەش کراون و رژێمی ئێران ئازادیخوازانی سوننە لەسێدارە دەدات. زۆر جار مزگەوتەکانیان لە تاران و شوێنەکانی تری ئێران لەلایەن رژێمەوە رووخێندراون. شوێنکەوتوانی سوننەو شوێنکەوتوانی تری ئایینە ئاسمانییەکان مافی ئەوەیان نییە پۆستی سەرەکی لەو وڵاتەدا وەربگرن، لەوانەیش پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار.
دروشمی «هەموومان پێکەوە» کە سەرەتا لەلایەن خومەینی، دامەزرێنەری رژێمی ویلایەتی فەقیهەوە لەئێران هاتە ئارا، دروشمێکی ساختە بوو. ئەمە هاوکات بوو لەگەڵ سەرکوتکردنی ئازادییەکان لەئێران و سەرکوتکردنی کەمینەکان لەناو ئێران و شەڕئەنگێزی دژ بەدراوسێکانی ئێران و دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر. ئێستا لەهیچ کەسێک شاراوە نییە کە ئامانجی ئەم دروشمە «هەمووتان لەگەڵ من» بوو.
واتا سەپاندنی خۆی بەسەر گەلاندا. لەئێستایشدا هەمان شت لەپەیوەند لەگەڵ خەڵک و ئاڕاستە فیکری و نەتەوەییەکان پەیڕەو دەکرێت و هەر لەسەر ئەو بیرۆکەیە کاردەکات کە خومەینیی لەسەر بووە و بیر لە (ئومموقرای ئیسلامی) و فرەخوازی دەکاتەوە! رێزگرتن و پێکەوەژیان، هیچ شوێنێکی لە کەلتووری رژێمی ویلایەتی فەقیهیدا نەبووە و نییە. کارنامەی 43 ساڵەی رژێمی ئێران روونترین بەڵگەنامەی ئەم راستییەن . ئاخوند شەهریاری، کە کەسێکی نزیکە لە خامنەییەوە لە رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2021دا دانی بەم راستییەدا ناوە و دەڵێت «ئێمە تۆمەتێکی سوننەمان لەسەرە کە دەڵێن ئێوە باس لەیەکڕیزی و یەکبوون و هاوکاری و هاودڵی و یەکگرتوویی شیعە و سوننە دەکەن، بەڵام ئەوە لەدەرونتاندا نیە! بە رواڵەت شتێک باس دەکەن بەڵام بەدوای ئامانجێکی ترەوەن». دوا وتە! کارنامەی 43 ساڵەی ڕژێمی ئێران سەلمێنەری ئەم راستییەن کە دەستەواژەی یەکبوون (وەحدت) هیچ پەیوەندییەکی بە ناوەرۆک و سیاسەت و بەرنامەی ئەم رژێمەوە نەبووە و نییە. لەهەر شوێنێک ئەم رژێمە هەنگاوی هەڵداوە، دابەشبوون و داڕمان و دوژمنایەتی، جێگەی پێکەوەژیان و ئاشتی و دۆستایەتی گرتۆتەوە. قسەکانی عەلی خامنەیی لەکۆنفڕانسەکەیشدا گوزارشتە لەهەمان سیاسەت و بەرنامە و بەس!.