گرنگترین بنەمای هزری‌و رێكخراوەیی

چەپی ئەلكترونی (E-Left)، بەرەو چەپــەكی زانستی‌و دیموكراتیی سەردەمیانە

3 ساڵ لەمەوپێش



 رزگاری ئاكرەیی

پێش نیزیكەی بیست ساڵ من سەرەتاكانی چەمكی چەپی ئەلكترۆنیم خستەڕوو (Electronic Left ”E-Left”) و باسم كردن لەخاڵی سەرەكی لەچەندین وتارو دیالۆگی جیاواز. وەكو دەبینین زۆر لە خاڵە باسكراوەكان راستگۆیی خۆیان سەلماندو ئێستا پێویستە بەفراوانی گرنگترین بنەمای هزری و رێكخراوەیی چەپی ئەلكترونی بەشێوەیەكی وردتر روون بكەینەوە.

ئەكرێ هەندێ كەس واتێبگەن زاراوەی چەپی ئەلكترۆنی تەنها گۆڕینی دەزگاو پارتەكانی چەپە لەشێوەی ئاسایی خۆی بۆ بەكارهێنانی تەكنەلوجیای زانیاری و ئینترنێت! بەتێڕوانینی من، زۆر لەوە زیاترە، بەڵكو ئاراستەكی نوێیە شێوازێكی زانستی دیموكراتی هاوچەرخ و سەردەمیانە بەخۆیەوە دەگرێت لەبارەی چەمكی چەپ و وتاری سیاسی و میكانیزمی رێكخستن و كاركردن، بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجی و زانستی و مافی مروڤ لەبوارە جیاوازەكان و گۆڕانكاری گەورە لەمیكانیزمی سەردەركردن و پەیوەندیكردن و رێكخستنی جەماوەر بەهۆی شۆڕشی تەكنەلۆجی و زانیاری.

گرنگترین بنەمای هزری و سیاسی چەپی ئەلكترونی

وەك هێزی چەپ خەبات دەكەین دژی سیستەمی سەرمایەداری بەشێوەی جیاوازی خۆی، كاردەكەین بۆ گۆڕینی، بەرەو سیستەمی سۆشیال دیموكرات كە زیاتر مروڤایەتی و دادپەروەری تێدا هەبێت، بەڵام پرسیار لێرە ئەوەیە، ئایا دەتوانین بیگۆڕین بەڕێگەی پێداگیری حەرفی بەتێكست و وتاری سیاسی و میكانیزمی كاركردن و رێكخراوەیی كلاسیكی ماوە بەسەرچوو لەناو قاڵبی جێگیر! كە ناگونجێن لەگەڵ بیركردنەوەی دیالێكتی و پێشكەوتنخوازی ماركسی و چەپ، لەكاتێك سەرمایەداری لەهەموو بوارێك گەشە دەكات لەهەر كاژمێرێك بەڵكو لەهەر خولەكێك! و بەشێوەكی خێرا و كاریگەر خۆی دەگونجێنیت لەگەڵ قەیرانە جیاوازەكان و لێی دەردەچێت و خۆی نوێدەكاتەوە؟ ئایا دەكرێ (چەكی زۆر كۆن) بەكاربێنین، مەبەستم لێرە وتار و میكانیزمی كاركردن و رێكخستن لەو شەڕە گەورە و ئاڵوزە و سەركەوتن مسۆگەر بكەین؟ بە بۆچوونی من، بەدڵنیاییەوە وەڵام (نەخێر) دەبێت و بارودوخی ئێستا ئەوەمان پێدەڵێت!.

بۆیە پێویستە رووبەڕووی سەرمایەداری ببینەوە (بەچەكی) پێشكەوتوو و زانستی هاوچەرخ و نوێبوونەوە و گەشەكردنی بەردەوام لەهەموو بوارێك و سەركەوتنی بەسەر بێنین. بەهەمان شێوەی كارل ماركس و فریدریك ئەنجلز (كارل و ئەنجلز لەپێشەكی چاپی ئەڵمانی ساڵی 1872 لەبەیاننامەی شیوعی پاش تەنها بیست و پێنج ساڵ لەنووسینی، ئاماژە دەكەن: ئیمڕۆ ئەو بەرنامە كۆن بووە لەهەندێ خاڵەكانی بەكاریگەری پێشكەوتنی پیشەسازی گەورە لەدوایین بیست و پێنج ساڵ) و بیگومان ئەو پێشكەوتنەی كارل و ئەنجلز ئاماژە بۆ دەكەن لەو كاتە زۆر كەم بوو بەبەراورد لەگەڵ پێشكەوتنی گەورەی تەكنەلۆجی ئێستا، باشە ئێستا بۆچوونیان چۆن دەبوو؟ ئەگەر ئێستا لەژیاندا بان پاش ئەو هەموو گۆڕانكاریە گەورەیە؟

زۆر پێویستە لەگەڵ سەردەمی ئێستا بڕۆین و لەگەڵ پێشكەوتنی گەورەی زانستی و تەكنەلۆجی بەردەوام لەهەموو بوارەكان، بەباشترین شێوە سوودی لێوەرگرین و بەكاریبێنین لەخەباتمان لەپێناو گۆڕین و گەشەپێدان و نوێبوونەوەو تازەكردنەوەی وتار و بەرنامەی پارتە چەپەكان، میكانیزمی رێكخستن و سەركردایەتی و هەڵسوكەوت لەگەڵ جەماوەر و رووبەڕووبوونەوەی كێشەی ئاڵوز و گەورەو كارلێكردنی خێرا لەگەڵ گۆڕانكاری خوماڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، لەپێناو كاراكردنی دیالۆگی نشتیمانی خوماڵی و هەرێمی و نێودەولەتی لەنێو هێزەكانی چەپ و پێشخستن و نوێكردنەوەی رێكخستنەكانی چەپ و دامەزراندنی چوارچێوە و هاوپەیمانی چەپی دیموكراتی و پابەندبوون بەگیانی نوێبوونەوەی زانستی و رێكخراوەیی و مرۆڤایەتی هزری چەپ لەلایەك و گیانی شۆڕشی تەكنەلۆجی و زانیاری لەلایەكی تر.

بەپێی ئەوە، من دەبینم گرنگترین بنەمای هزری چەپی ئەلكترۆنی، ئەوانەی خوارەوەن:

1. چەپێكی زانستی پشت ببەستێت بەپێشكەوتنی زانستی و مافی ئاقلانەی هزری چەپ و مرۆڤایەتی و رێكەوتنەكانی مافی مروڤی جیهانی، سوود وەرگرێت لەلایەنە ئەرێنیەكانی هەموو ئاراستەكانی ماركسی و چەپ و پێشكەوتنخوازی جیاواز، دان بەفرەلایەنی هزری چەپ بنێت و هیچ تیۆری یان ئایدۆلۆجی ئەژمار نەكات وەك تێكستێكی ئاینی پیرۆز. هەروەها سوود وەرگرێت لەپێشكەوتنی تەكنەلۆجی و زانستی و مافەكان لە كاری سیاسی و راگەیاندن و ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ژینگەیی. با بەدەیان چارەسەریمان هەبێت بەكاریان بێنین بۆ پلاندانان و ئاراستەكردنی خەباتی چەپ و میكانیزمەكانی لەپێناو بەدەستهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی زیاتر و یەكسانی و ئازادی بەئاسۆیەكی ئیشتیراكی.

2. جێگرەوەی زانستی و ئاقڵانە بەپێی شتی بەردەست ئێستاو نەك شتی داواكرا !: ئەگەر بەشێوەیەكی تیۆری بیربكەینەوە ئێستا وەكو هەموو چەپخوازەكان بێگومان داواكاریمان دەوڵەتێكی ئیشتیراكی دیموكراتییە و سیستەمێكی ناچینایەتی و یەكسانی تەواو تا رادەیەكی گەورە. بەڵام پرسیار لێرە ئەوەیە، ئایا ئێستا ئەوە لەتوانادایە بەپێی بارودۆخی بابەتی و خۆیەتی؟ ئایا هەر دەمێنیین لەژێر كاریگەری ئایدۆلۆجیا و دووبارەكردنەوەی رستەی شۆڕشگێڕی و لەسەر تیۆری قسە بكەین لەجیاتی شێوازی زانستی و چۆنیەتی ئەنجامدانی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی گەورەو گشتی و لەجیاتی كردەوەی پراكتیكی؟

بۆیە چەپی ئەلكترۆنی هەوڵدەدات سیاسەت و بەرنامە و جێگرەوەی زانستی بخاتەڕوو، زیاتر ئاقڵانە بن و پەیوەندیان هەبێ بەكێشەكانی جەماوەری زەحمەتكێش و كۆمەڵگا بەگشتی و ژیانی ررۆژانە و گۆڕینی بەرەو باشتر هەتا ئەگەر بەشێوەیەكی سنورداریش بێت، پشت بەستن بەواقیع و توانای چینەكان و بارودوخی ئێستاو تایبەتمەندی و پلەی گەشەكردنی كۆمەڵگاكان و پێشهاتە خۆماڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان و دەستنیشانكردنی ئەركی پراكتیكی ئەو قوناغە پشت بەستن بەزانستی هاوچەرخ و بیروكەی چەپ و پێشكەوتنخوازی جیاواز.

بۆ ئەوەی چەپ دور نەكەوێت لەئامانج و بیرۆكەكانی و تەنها رستەی شوڕشگێڕی و كلاسیكی ئامادە دووبارە بكاتەوەو بمێنێتەوە لەناو تێكستی تیۆری وشك و كۆن. كە بەداخەوە لەلایەن زۆر لەچەپەكان بوونەتە (تێكستی پیرۆزی وشك) و راستی ئاینی رەها، بەكەڵك هەموو شوێن و كات دێن و زۆر جار سەركردەكانی ماركسی و چەپ و هەندێ سەروك حزب وەكو خوداوەند سەیر دەكرێن.

پێویستە چەپ ئازاد بكرێت لەتێكستە تیۆریەكانی رەها و پەرستنی كەسایەتیەكان بۆ ئەوەی لەو قۆناغە تێپەڕین و گەڕاندنەوەی سەركردە مەزنەكان و بیرمەندانی چەپ بۆ (خانەی مروڤەكان) پاش ئەوەی كردیانن بە (خوداوەند و پیاوی ئاینی و شێخ) و ئەوە بووە هۆكاری حاڵەتێكی نەرێنی و وشكبوونی هزری و زیانەكی زۆری بەچەپ گەیاند و روڵی لەناو كۆمەڵگا.

گۆڕینی ژیانی مروڤ بەرەو باشتر بنەمای چەپی ئەلكترۆنییە، هەتا ئەگەر بەهەندێ هەنگاوی سنورادریش بێت بە رێگەی جێگرەوەی واقیعیانە بۆ ئەو قوناغەو سوود وەرگرتن لەتیۆری و بیرۆكەی چەپ و پێشكەوتنخوازو مروڤایەتی جیاواز بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری بەپێی بارودۆخ و گەشەكردنی هەر وڵاتێك، نەك بەپێچەوانەوە، پێویستە بكەوێتە ژێر پرۆسەیەكی رەخنەگرتن و گەشەپێدان و نوێ كردنەوەی بەردەوام هاوكات لەگەڵ پێشكەوتنی زانستی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ماف و رۆشنبیری و ژینگەیی مروڤایەتی.

3. ئەزموونە ئیشتیراكیەكان و چەپخوازەكان: داوای پێداچوونەوەی ماركسیەت و قوتابخانە چەپەكانی جیاواز دەكات و كلتورەكەیان و هەڵسەنگاندنی ئەزمونەكانی ئیشتیراكی و چەپخواز، بۆ نموونە (ئیشتیراكی سوڤێتی، ئەزمونی چینی، ئیشتیراكیەت و چەپی خۆماڵی، ئەزمونەكانی ئیشتیراكی دیموكراتی و بەتایبەتی لە دەوڵەتە سكاندنافیەكان...هتد). بەشێوەكی زانستی و بەپێی قوناغی مێژوویی و بارودوخی خۆماڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتی ئەو كاتە و خوێندنەوەی لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەكان و شیكردنەوەكی رەخنەگر و زانستی بۆ بیروكە و كەسایەتیە چەپەكان بۆ سوودوەرگرتن لە لایەنە ئەرێنیەكان و دووركەوتەوە لە لایەنە نەرێنیەكان.

4. ئامانجی بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی سكیولارە بە سیستەمێكی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی دادپەروەرانە، جەخت دەكاتەوە لەسەر رەتكردنەوەی هەموو شێوەكانی چەوساندنی چینایەتی و پشت بەستن بەدەسەڵاتی گەل دەكات، روڵی ئاین و نەتەوە جیادەكرێتەوە، لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوونی یەكسان و رێزگرتنی فرەنەتەوەیی و مافی میللەتان بۆ مافی چارەنووس و سەروەری یاسا و رێككەوتنامەكانی مافی مروڤی نێودەوڵەتی، رێزگرتنی ئازادییەكان و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی، مافی رێكخستنەوە و خۆپیشاندان و مانگرتن و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان، دادوەری سەربەخۆ و راگەیاندنی ئازاد و كراوە لەسەر هەموو ئاراستە هزری و سیاسی، جەختكردنەوە لەسەر مافەكانی مروڤ بە تێگەیشتنێكی جیهانی دوور لە نەتەوەپەرستی و ئاین و رەگەز و ئاراستەی سیاسی و هزری، دژایەتی سزای لەسێدارەدان و دووركەوتنەوە لەهاوپەیمانەتی لەگەڵ حكومەت و هێزی دیكتاتوری و ئاینی و نەتەوەپەرست كە دژی مافی مروڤن.

5. بەشێوەیەكی سەرەكی بەرنامە و سیاسەتەكانی ئاراستەی كرێكار و زەحمەتكێشان و چینە بندەستەكان دەكات، گەنجان و چینەكانی تینوو بۆ گۆڕین و نوێكردنەوە و داپەروەری و یەكسانی ناو كۆمەڵگا. وەك قوناغەكی چاكسازی داوای سیستەمێكی ئابوری داپەروەرانە و روون دەكات و دەوڵەت خۆشگوزەرانی و یەكسانی، بە رێگەی سیاسەتی ئابوری جیاواز و كەرتی گشتی و هاوكار و تێكەڵ و تایبەت بەپێی بەڕێوەبردنی گشتی ئابوری و گرنگیدان بە دەوڵەت لەبواری پلاندانانی ئابوری مەڵبەندی لەژێر سەرپەرشتی دیموكراتی جەماوەری. پشتبەستن بەباج وەرگرتن و داپەروەری كۆمەڵایەتی و بیمەكردن و هاوسۆزی كۆمەڵایەتی گونجاو و نەهێشتنی هەژاری و یەكسانی دەرفەت و نەهێشتنی بێكاری و گەشەپێدانی توانای مروڤایەتی و بەكارهێنانی زانستی بۆ سەرچاوەكان، خوێندنی بێ بەرامبەر و تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی و گشت خزمەتە سەرەكییەكان و بەشداریكردنی هەمووان لەسامانەكانی كۆمەڵگا و مسۆگەركردنی ئاستێك و كوالێتیەكی ژیانی گونجاو بۆ هەموو هاووڵاتیان.

خەباتی زاراوەیی، هاودژ نییە لەگەڵ خەباتی بەردەوام لەپێناو گۆڕین بەرەو سیستەمێكی سیاسی ، ئابوری یەكسان و نەهێشتنی جیاوازییە ئابورییەكان لەناو چینەكانی كۆمەڵگا و بەدیهێنانی داپەروەری كۆمەڵایەتی. سروشت و بناماكانی سیستەمی سیاسی و ئابوری كە لەپێناوی خەبات دەكەین جیاواز دەبێت بەپێی تایبەتمەندی و سروشتی هەر وڵاتێك و هاوسەنگی چینایەتی و سیاسی و بارودوخی خۆماڵی و جیهانی.

6. چەپەك دووربێت لە توتالیرزم باوەری بەپرۆسەی دیموكراتی و فرەحزبی و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات هەبێت و گۆڕینی هێواش بەرەو سیستەمێكی دادپەروەرانەتر بەپێی بۆچوونەكانی جەماوەر، بەشێوەیەكی داهێنەر كۆبكاتەوە لەنێوان دیموكراسی و یەكسانی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و سكیولاریزم، دژی هەموو جۆرەكانی دیكتاتۆریەت بێت و هەر زەوتكردنەكی دەسەڵات، دژی چەمكی یەك چین یان حزب بێت، شێوازی هەمەجۆری خەباتی جەماوەری و دیموكراتی بگرێتە بەر ئەگەر لەدەسەڵات بێت یان لە ئۆپۆزسیۆن، رێز لە بۆچوونی دەنگدەران بگرێت لە كەشوهەوایەكی دیموكراتی و یەكسانی بۆ هەموو حزبە سیاسیەكان بەپێی حاڵەتی هەر وڵاتێك.

7. كاربكات لەپێناو دامەزراندن و بەهێزكردنی یەكێتی و سەندیكای كرێكاران بەشێوەیەكی پیشەیی و سەربەخۆ، بەرگریكردن لەمافی كرێكاران و زەحمەتكێشان و هزری نێودەوڵەتی و رێكەوتنی ئازادی سەندیكاكان و پاراستنی رێكخستنی سەندیكاكان، نەكرێنە شوێنی سیاسی و حزبی و بەشێك لە ناكۆكیەكان، بەڵام دەكرێ بۆچوونی سیاسی جیاواز هەبێت لەناو سەندیكاكان كاربكەن پێكەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی پیشەیی هاوبەش.

كەوتنی سەندیكاكان و یەكێتیە پیشەیەكان لەژێر دەسەڵاتی حزبەكان و كاریگەریەكانیان فاكتەرەكی نەرێنییە و لاوازیان دەكات، دەبێتە هۆی ناكۆكی ناوخۆیی و سەپاندنی ئەجێندای حزبی تەسك و پەیابوونی ناكۆكی حزبی ناوخۆیی و دەرەكی بەهۆی هەڵوێستی زۆرینەی لایەنە چەپە كلاسیكیەكان، كە هەتا ئێستا لەگەڵ كاری هاوبەش نین لەنێوان رێكخراوە جەماوەری و سەندیكاكان.

8. داوای یەكسانی تەواو بۆ ئافرەت و جوداكاری ئەرێنی، تەرخانكردنی بەشی (كوتا) لەدەزگاكان بۆ ئەوەی یەكسانی تەواو دروست ببێت، لەناو هەموو دەزگای جەماوەری و سەركردایەتی و چالاكی جیاواز، هەندێ میكانیزمی هەبێت بۆ ئەوەی ئافرەت پۆستی سەركردایەتی وەرگرێت و تواناكانی پێشبخات، هەروەها دامەزراندنی یەكێتی سەربەخۆی ئافرەتان بەپێی رێكەوتنی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ئافرەتان. زۆرینەی هێزە چەپەكان هەتا ئێستا نێرینەن تا رادەیەكی گەورە، روڵی ئافرەت سنوردارە بەشێوەیەكی بەرچاو لەئاستەكانی سەركردایەتی.

خەبات لەپێناو بەدیهێنانی یەكسانی تەواو لەنێوان ئافرەت و پیاو مەرج نییە پەیوەست بێت بەگۆڕینی سیستەمی سەرمایەداری و دامەزراندنی سیستەمی ئیشتیراكی و سنورداركردنی بە رەهەندی چینایەتی، بەڵكو ئەكرێ ئێستا زۆر چاكسازی بكرێت و بەپێی ئامارەكان زۆرینەی ئەو دەوڵەتانەی ئافرەتان توانیویانە زۆر ماف بەدەستبێنن و پلەی پێشكەوتووی یەكسانی كەهەتا ئێستا دەوڵەتی سەرمایەدارین، بۆ نموونە دەوڵەتە سكاندناڤیەكان.

9. جیاكردنەوەی روڵی ئاین لە دەوڵەت: چەپی ئەلكترۆنی روڵی ئاین لە دەوڵەت جیادەكاتەوە لەگەڵ مسوگەركردنی ئازادی ئاینی و بیروباوەڕ، رێزگرتن لە ئازادی بیروڕای ئاینی كەسایەتی جەماوەر و پەیوەندی لەنێوان مروڤ و ئاین، بێ ئەوەی بەزۆر پەسەند بكرێت لەسەر كەسانی تر. پێویستە دەوڵەت سكیولار بێت و لەسەر یەك دووراتی بێت لەگەڵ هەموو ئاینەكان، پشتگیری دەزگا ئاینیەكان بكات وەك رێكخراوی جەماوەری بەشێوەیەكی یەكسان بەپێی پلە و ئاستی ئاین لەناو كۆمەڵگا. بۆیە پێویستە دەزگای ئاینی لەژێر سەرپەرشتی دەوڵەت بێت، كارمەندانی ئاینی لەناو دەزگای حكومی پەروەردە بكرێن، لەگەڵ قبوڵكردنی فرەئاینی و فرەهزری و ریسواكردنی توندوتیژی و وشكباوەڕی و سەپاندنی دەسەڵاتی ئاین لەناو كۆمەڵگا.

ئاین تەماشا ناكرێت وەك كێشەیەكی هاودژی سەرەكی بەڵكو بەرهەمی بارودۆخی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و مێژووییە و كاریگەریەكانی، بۆیە پێویستە خۆمان دووربخەین لەدژایەتیكردنی توندی ئاینی جەماوەر، بەلكو دیالوكێكی ئاقڵانە و ئارام هەبێت لەبارەی ئاینەكان، خوێندنەوەی كلتوری ئیسلامی و ئاینەكان بە تێڕوانینێكی زانستی چەپخواز و بەرچاوكردنی لایەنە ئەرێنیەكان و سوود وەرگرتن لێیان بۆ گۆڕینی كۆمەڵایەتی، رەخنەگرتنی زانستی بۆ لایەنە نەرێنیەكان بەپێی بارودۆخی مێژوویی، بەشێوەیەك كاریگەریەكی ئەرێنی هەبێت لەسەر جەماوەری باوەڕدار بەپێی سروشتی هەر وڵاتێك.

هێزی ئاینی توندڕەو ئەگەر ئیسلامی بێت یان مەسیحی یان یەهودی و كاربكەن بۆ سیستەمی دیكتاتۆری ئاینی هێزی پاشكەوتنخوازن و ئاین بەكاردێنن بۆ بەڕێوەبردنی ئەجینداكانیان كە پاشكەوتوون و دژی هزری چەپ و دیموكرات و مافی مروڤن، پێویستە لەدژیان راوەستین و ریسوایان بكەین بەهەموو شێوەیەك. لەهەمان كات، پێویستە كاربكەین لەگەڵ هەموو بۆچوونە ئاینیە چاكسازیەكان و ئاشتیخوازەكان، ئەوانەی بەشێوەكی نوێ ئاین و  كلتوری ئاینی دەخوێننەوە و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ پێشكەوتنی هزری و زانستی و مافی مروڤ و دوورن لەوشكباوەڕی ئاینی.

10. فرەلایەنی دەزگای چەپ و هاوپەیمانی و كاری هاوبەش: زۆر لەهێزەكانی چەپ بەشێوەیەكی گشتی تووشی دووبەرەكی و پەرت و بڵاوبوون بوونە و سەرقالی ناكۆكی ناوخۆیی و دژایەتی یەكترین و لەناو (جەنگی سارد)دان لەگەڵ یەكتری، و جۆرێكی (تائیفەگری سیاسی وشكیان) هەیە! و جەخت دەكەنەوە لەسەر جیاوازی پەیوەست بەپلانی ستراتیجی ماوە درێژ، هەندێ هێزی چەپ دژی هەر بوچوونێكی تری چەپی جیاوازن و لەزۆر جار بەخائین ناویان دەبەن و دژی هەر جۆرێكی كاری هاوبەشن لەگەڵیان. سەرەڕای خاڵی هاوبەش لەنێوان زۆربەی هێزی چەپ و خاڵی جیاوازی سنوردار لەنێوانیان. بەتێروانینی ئێمە قەبوڵكردنی جیاوازی هزری دیاردەیەكی تەندروستە و وتاری سیاسی پێشدەخات.

بۆیە چەپی ئەلكترۆنی باسی كارو خەبات دەكات لەچوارچێوەی بزاڤێكی چەپی كۆمەڵایەتی فراوان، بەمەبەستی بەهێزكردنی رۆڵی بۆچوونی چەپی پێشكەوتنخواز لەناو كۆمەڵگادا بەشێوەیەكی گشتی، دوور لە چوارچێوەی حزبی تەسك توندڕەوی حزبی و كەسایەتی، هەبوونی حزب و هاوپەیمانێتی چەپی فرەلایەن. كاری هاوبەش لەنێو هێزی چەپ و پێشكەوتنخواز و مرۆڤایەتی بووەتە داواكاریەكی جەماوەری لەسەر ئاستی جیهان.

پێویستە ئەزمونی هاوپەیمانێتی و كاری هاوبەش لەجیهان و ناوچەكە بخوێنین و گرنگی پێبدەین، سوودی لێوەرگرین و بەپیێ بارودۆخی هەر وڵاتێك جێبەجێی بكەین، كاربكەین لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ نەهێشتنی ئاسەواری توندڕەوی رێكخراوەیی و چوارچێوەی حزبی تەسك، بەمانای هزری و سیاسی نوێ بكەینەوە و جەخت بكەین لەسەر هاوپەیمانێتی و كاری هاوبەش، پێویستە باوەڕیمان هەبێت چارەنووسی بزاڤی كۆمەڵایەتی فراوانی چەپ و گۆڕینی ژیانی چینە زەحمەتكێشەكان و كۆمەڵگا بەشێوەیەكی گشتی بەرەو باشتر گرنگترە لەبەرژەوەندی رێكخستنێكی چەپی دیاریكراو.

هەروەها گرنگە، هێزەكانی چەپ كاربكەن لەئایندە كاربكەن (بێ تێكەڵكردنی ئالاكان) بەپێی خاڵی هاوبەشی دیاریكراو لەگەڵ بۆچوونی سیاسی و هزری دیموكراتی و سكیولەر و مرۆڤایەتی تری جیاواز لەپێناو گۆڕینی سیستەمە دیكتاتۆریەكان و رووبەڕووبوونەوەی وشكباوەڕی ئاینی و نەتەوەیی و دامەزراندنی سیستەمێكی دیموكراتی و دابینكردنی ئارامی و خزمەتگوزاری وەك بەرنامەكی دیموكراتی. پێویستە هەندێ تەكتیك و هاوپەیمانێتی دیاریكراو بەكاربێنین بەپێی هەر قوناغێك و بەپێی بارودۆخی هەر كۆمەڵگایەك و هاوسەنگی هێزی چینایەتی، پێویستە دیالۆك بەردەوامبێت لەگەڵ هەموو هێزەكانی چەپ لەسەر ئاستی جیهان.

گرنگترین بنەمای رێكخراوەیی چەپی ئەلكترۆنی:

ئاراستەی جیهانی بەشێوەیەكی گشتی بەرەو ئینتەرنێت و بەرنامەكاندایە لەبواری جیاواز. بەپێی ئامارەكان بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە زیادبوونێكی بەردەوامە هەتا لەوڵاتەكانی جیهانی سێیەمیش، بووەتە بەشێكی سەرەكی بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی كۆمەڵگا، بەهۆی پێشكەوتنی زانستی گەورە و تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوونەتە (دەسەڵاتی پێنجەم) لەزۆرینەی كۆمەڵگاكان و بوونە هۆی:

أ. پەیابوونی شێوەی نوێی وشیاری و شێوازی دەربڕین.

ب. تێڕوانینی جەماوەر بۆ گۆڕین و میكانیزمەكانی.

ت. زۆرینەی جەماوەر دەتوانن بەشێوەیەكی ئازاد پەیوەندی بكەن.

پ. ئاراستەكردنی بابەتی زۆر هەستیار بەشێوەیەكی ئاشكرا، بەشداریكرن و كارلێكردن بۆ پێكهێنانی راستییەكان.

ج- تێپەڕكردنی چوارچێوەی مەڵبەندی و داخراو، سنوری جوگرافی و ئەمنی و رێكخراوەیی نەتەوەیی و ئاینی...هتد.

ح- بڵاوەكردنی گیانی رەخنەگرتنی ئاشكرا بێ هیچ ئاستەنگێک.

خ- كاراكردنی تواناكان لەناو بۆشایەكی فراوان پاش ئەوەی لەناو حاڵەتێكی چەقبەستو بوون.

د- بەرزكردنەوەی ئاستی وشیاری و بەدواچوون و حەزی گۆڕین، گەشەكردنی وشیاری دیموكراتی بە رێگەی خستنەڕووی چەندین راوبۆچوون و كارلێكردن لەگەڵیان و قەبوڵكردنی فرەلایەنی هزری و سیاسی لەسەر ئاستی خۆماڵی و هەرێمی و جیهانی.

ئەو پێشكەوتنە گەورەیە لە بواری وشیاری و زانیاری ودیموكراسی و زەلالی و شێوازی دەربڕین و رەخنەگرتن بووە هۆكار زۆر كەس نەبنە ئەندام لە رێكخستنە كلاسیكیەكان، چۆنكە چەمك و بیركردنەوەیان لەبارەی رێكخستن گۆڕاوە، بەشێوەكی گشتی دوور دەكەون لە رێكخستنە كلاسیكیەكان وەكو حزب و رێكخراوە چەپەكان، كە هەتا ئێستا تا رادەیەكی گەورە سیستەمی بیروكراتی و مەڵبەندی و میكانیزمی كارو رێكخستنی كۆن بەكاردێنن.

هەندێ لەحزب و رێكخراوە چەپەكان، لەبەر میكانیزمی كۆن بەشێوەیەكی گشتی خەڵك روویان لێناكات بۆ ئەندامەتی و بەتایبەتی گەنجەكان، رێژەی تەمەنیان 60 ساڵ و زیاترە! تەنها سەركردەیان هەیە بێ بنكەی جەماوەری.

نەوەی نوێ دژی كاری حزبی و بەهاكانی چەپ نییە، بەڵكو ناتوانێ كاربكات بەپێی میكانیزم و شێوەی رێكخستنی حزبی كۆن و خۆی لەناویان نابینێت. ئێستا دەبینین زۆرینەی گەنجان خۆیان رێكدەخەن بەشێوازی نوێ و هاوچەرخ، بە رێگەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕی كۆمەڵایەتی، زۆر زیاتر كاریگەریان هەیە لەسەر واقیعی كۆمەڵایەتی لە حزبە چەپەكان، چونكە بەشێوەیەكی فراوان دەربڕین لە خۆیان دەكەن و باسی سەرپێچیەكان دەكەن و گەشەپێدان و دیالوك و رەخنەگرتن بێ هیچ ئاستەنگی هزری یان رێكخراوەیی، بەو شێوەیەی لەگەڵیان دەگونجێت.

ئێستا رۆشنبیری وتارێكی سیاسی و میكانیزمی رێكخستنی تایبەت بەخۆیان هەیە، لەناو گروپی ئەلكترۆنی هەمەجۆر، بۆ نزیككردنەوەی بۆچوونەكان و دەستنیشانكردنی داواكاریەكانی جەماوەر و خەبات و ناڕازیبوون، بوونەتە بزاڤی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەمەجور بەسەركردایەتی گەنجان. سەرەتا ئەوە لە (بەهاری عەرەبی) دیاربوو كە من ناومنان (شوڕشەكانی چەپی ئەلكترۆنی ناڕێكخستوو) لە وتارێك بڵاومكردەوە لە 2011، لەبەر بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای نوێ و شێوازی نوێی كۆكردنەوەی جەماوەر بەپێی پێشكەوتنی زانستی و تەكنەلوجی، و ئاراستەكردنی داواكاری چەپخوازی روون، سەركوتووتر بوون لەحزبە كلاسیكیەكان و لەوانەش چەپخوازەكان.

خۆپیشاندان و ناڕازیبوون و چالاكی جیاواز....هتد. لەسەر زەمین بنەمای هەر گۆڕانكاریەكی سەرەكین، بەڵام ئینتەرنێت و تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێستا گرنگیەكی گەورەیان هەیە، و رولێكی سەرەكییان هەیە لە پێكهێنانی وشیاری و كۆكردنەوەی جەماوەر و رێكخستن و نارازیبوون، پشتگیری چالاكی مەیدانی جەماوەر، توانای گەورەی هەیە بۆ خەبات و جوڵانەوە سەرەڕای شوێن و كات و بەكەمترین تێچوو.

ئینتەرنێت و شۆڕشی زانیاری و پەیوەندیكردن و تۆڕی كۆمەڵایەتی بوونە هوی پەیاكردنی جیهانێكی دیموكراتی زەلال و كراوە و زۆر گەورە، بوونە بزوێنەری سەرەكی ناڕازیبوونەكان و كاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر گەشەكردنی هزری كارگێڕی و رێكخراوەیی و شێوازی سەركردایەتی، بەرەو زەڵاڵی زیاتر و نامەركەزیەت و مرونەت.

هەروەها بوونەتە هوی دووبارە داڕشتنی چەمكی (روڵ و دەستتێوەردانی جەماوەر) و پەیوەندی لەگەڵ كۆكردنەوەی جەماوەرو بەدەستخستنی زانیاری و دەنگ و باس بۆ هەر شوێنێكی جیهان. بووە هۆی بەرجەستكردنی هێزی ناڕازیبوونی جەماوەری و فشاری رای گشتی جەماوەر، بەشێوەكی گشتی بووە هۆی پەیابوونی هەندێ بۆچوونی دیاریكراو بەپێی هێزی خاوەن و سەرپەرشتانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و راگەیاندن و سەتەلایتەكان، كە توانای رێكخستنەوە و كونترۆڵیان هەیە لەسەر بزاڤە جەماوەرییەكان و سوود وەرگرتن لێیان بۆ مەبەستی سیاسی ...هتدو بەشێوەكی گشتی هێز و دەزگای راستڕەون و دژی داواكارییە راستەكانن.

لێرە روڵی چەپی ئەلكترونی دێت، بۆ رێكخستنەوەی جەماوەر و ناڕازیبوونەكان...هتد. و ئاراستەكردنیان بەرەو رێگای راست لەجیاتی ئەوەی لەژێر كاریگەری هێزە دژبەرەكانی چەپ و جەماوەر بن. بە رێگەی پێشكەوتن و نوێ كردنەوەی میكانیزمی رێكخستن و كاركردن هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی ئینتەرنێت بەشێوەیەكی كاریگەر و زیرەكانە و شوڕشی زانیاری و پەیوەندیكردن بۆ خزمەتكردنی خەباتی جەماوەر و بەهێزكردنی روڵی هێزە چەپەكان و پێشكەوتنخوازەكان.

بۆ بەدیهێنانی ئەوەو چارەسەركردنی جیابوونەوە و دووركەوتنەوەی گەورە لەنێوان نەوەی نوێ و رێكخستنەكانی چەپ، چەپی ئەلكترۆنی پێشنیاری گەشەپێدان و پەرەپێدانی زانستی گەورە دەكات لەبواری میكانیزمەكانی كاركردن و خەباتكردن و دیموكراسیكردن و بەشداركردنی ئەقڵی بەكۆمەڵ بۆ بەرزترین ئاست و خۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستا، بە رێگەی:

1. شێوازی نوێی رێكخستنەوە: دوور لەشێوازی كلاسیكی و كونتروڵی دەسەڵات لەلایەن سەركردەكان بەرەو سیستەمی ناوخۆیی و میكانیزمی رێكخستنی دیموكراتی نوێ و بەمروونەت وەك جۆرێك لە (هاوپەیمانێتی یان تۆڕی یان سیستەمی فیدراڵی) كە مەڵبەندی نین لە رووی كارگێڕییەوە و رێژەیەكی زۆری سەربەخۆیی و نامەركەزیەت و دیموكراسی تێدا هەبێت و ئازادی هەبێت بۆ رێكخراوە حزبی و جەماوەرییەكان و شێوازی جیاوازی رێكخستن و سیاسەتكردن لەسەر ئاستی هزری و جوگرافی و هەرێمی...هتد. بەخشینی دەسەڵات و هەمئاهنگی لەهەموو بوارەكان. پێویستە دەسەڵاتی زیاتر بدرێتە رێكخراو و گروپە جیاوازەكان بۆ داڕشتنی سیاسەت و بەرنامەكان و پلانی كاركردن بەپێی پێویستی هەر ناوچەیەك، هەر گروپێك و پێویستە چەمكی نوێ بەكاربێنین لەبواری كارگێڕی و لێكۆڵینەوەی زانستی و پێشكەوتنی تەكنەلۆجی بۆ نوێكردنەوەی میكانیزمی بەڕێوەبردن و پەیوەندیكردنی ناوخۆیی و دەرەكی. پێویستە ئەو شێوازو میكانیزمانە مروونەتیان تێدا هەبێت و بەردەوام نوێ بكرێنەوە بەپێی پێویستییەكان، و بەپێی:

أ. پێشكەوتنی تەكنەلۆجی و زانیاری و مافەكان.

ب. پلەی گەشەكردنی دیموكراسی یاسی و یاسایی.

ت. ئاستی ئازادییەكان و توانای كاری رێكخراوەیی لەناو هەر كۆمەڵگایەك، ئەگەر بەشێوەیەكی نهێنی یان ئاشكرا بێت.

پ. چوارچێوەی كاری رێكخراوەیی خۆماڵی و هەرێمی و جیهانی.

ج- جۆری كێشە ئاراستەكراوەكان و لایەنەكان، بۆ هەڵبژاردنی جۆری رێكخستنەوە.

ح. كارو پێویستی رێكخراوەكان و قەوارە و گروپە جیاوازەكان.

خ. بنیاتنانی پەیكەری رێكخستنەوەی تایبەت بۆ ماوەو حاڵەتی دیاریكراو.

د- خوێندنی ئاستی كاریگەری و هەڵسەنگاندنی كاركردن وەك رێكخراوی چەپی سەربەخۆ، یان كاركردن بەشێوەیەكی تاك یان قەوارە یان بزوتنەوە یان هاوپەیمانێتی لەناو كۆمەڵگا. پێویستە شێوەیەكی پێشكەوتنخوازی هەبێت و بۆچوونی هەمەجۆر و لەوانەش بۆچوونی چەپ، بەپێی هاوسەنگی چینایەتی و حاڵەتی سیاسی هەر وڵاتێك. بۆ نموونە ئەزموونی (بیری ساندرز)ی چەپخواز لەناو حزبی دیموكراتی ئەمریكا و پێویستە بزانین كامەیان باشترە و گونجاوترە بۆ بەهێزكردنی رۆڵی چەپ لەناو كۆمەڵگادا.

ژ. پێویستە وشیاربین لەكاتی هەڵبژاردنی ناوی رێكخراوو حزب و تۆڕە چەپەكان بەپێی گەشەكردنی كۆمەڵگاكان و هاوسەنگی چینایەتی و سیاسی و تایبەتمەندی هەر وڵاتێك و گۆڕینی زۆر ناوی ئێستا، دووركەوتنەوە لەو ناوانەی كاریگەری نەرێنیان هەبێت. وشەی كۆمۆنیست، ئیشتیراكی...هتد، مەرج نییە رامانی چەپ و راستی رێكخستنێك بسەلمێنێت. كاری جەماوەری لەسەر ئەرزو بەشداریكردنی لەگۆڕینی ژیانی كرێكارو زەحمەتكێشان و كۆمەڵگا بەگشتی بەرەو باشتر، بنەمای هەر هەڵسەنگاندن و راستگوییەكە بۆ هەر رێكخستنێكی چەپ. سەرباری كاریگەری نەرێنی پڕوپاگەندەی دژی چەپ و كاریگەری رووخانی (كەمپی ئیشتیراكی) كەپێویستە رەچاو بكرێت.

 

*چەپخوازێكی سەربەخۆ

rezgar1@yahoo.com

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار