پرسی  موچە و گفت و گۆی  خلە و بلە

هاوڕێ‌ سورە

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڕێ‌ سورە


خلە – بامژدەت بدەمێ‌  بلە گیان  حكومەت خشتەی موچەی  ڕاگەیاند  شۆك  شۆك  

بلە-  بەشۆك شۆكەكەی تۆ وامزانی دەوڵەتی كوردی ڕاگەیاندرا . ئەرێ‌ بەڕاست ئێمەی خانەنشینی شارەستانی تێداین ؟

خلە –  نەوەڵا  تەنیا  وەزارەتی تەندروستی تێدایە 

بلە -  هەی گێژە جا ئەمە كەی لیستی موچەیە ڕۆژی یەك  وەزارەت  یاخوا عەمریان نەمێنێت  بۆ موچەدانیان  

خلە – ئەدی نەتبیستووە  تێر ئاگای لە برسی  نیە   بەر پرسەكان هەزار و یەك بەرژەوەندیان هەیە ئەوان تێرن تێر

بلە -  ئایا دەزانی پارەی كوردستان بە زۆری بۆ حزب و ئەندام پەرلەمان و وەزیرەكانە هەر یەكێكیان بیست  هێندەی موچەكەی  ئێمە وەردەگرن  دەشزانن  وەك دزی  وایە    چونكە حەرامە   حەرامیش  دوا جار  دەبێتە ژەقنەموت

خلە -  كاكە ناهەقیان نیە لەڕادیۆ و تڤیەكان باش فێری زوبان درێژی و جنیودان بوون بۆیە دەبنە پەرلەمانتار مانگی هەشت ملیۆن وەر دەگرن  و بە چوار ساڵی  ناخزمەت بە چوار ملیۆن خانە نشین  دەبن  هەر چەند بەتەمەن  بچوكیشبن !!

بلە –  وا دیارە ئەوانە هەموویان پڕۆفیسۆر و بلیمەتن  وەك مەلائیكە شەویش ناخەون خەریكی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردین   بۆیە ئەم هەموو پارەیە  وەردەگرن  !!

خلە-  سەیر بكە ئەمڕۆ نۆی مانگی تازەیە موچەی خانەنشینی مانگی ڕابدوومان وەرنەگرتووە جگە لە چەندین موچەی دیكە كەحكومەت  قەرزدارمانە  دەبێ‌ خانەنشیانی شارەستانی بە چی بزانن ؟
بلە- ئەدی نەیان  ووت هەموو(25) ی  مانگێك دەستدەكەین بەدابەشكردنی موچە  ئەم  درۆیەی كردنەی بۆ چیە درۆ دوژمنی خودایە

خلە- ئاخر لای حكومەتەكەمان   كوردستان دوو هێندەی  سینە  ناچارن ڕۆژی موچەی چەندین ملیۆن موچەخۆر  بدەن !

بلە- ئەی لەو درۆیە كوردستان شەش ملیۆنە و سین ملیاردێك و شەش سەد ملیۆنە بەدوو ڕۆژ موچە ئەدا  نەك وەك كوردستان پانزە بیست ڕۆژ خەڵك  بەموچەوە سەرقاڵ  دەكەن  بەڕاستی ئەوە  موچە دان نیە  خودا بیانگرێت !

خلە-  كاكە بلە دەزانیت مانگی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار لە نەوت و گومرگ و داهاتی ناوخۆ پەیدا دەكەن بەڵام چاویان لە دووسەد ملیار دینارەكەی  بەغدایە . كەسیش نازانێت دوای هەڵبژادنەكەی(10-10-2021 چارەنووسی حكومەتی بەغدا چی لێدێت چونكە شیعە تیر و شیر لێك دەسوون ز
 خلە و بلە بەیەكەوە  وتیان  بەداخەوە پیربووین  ئەگینا فیشەك بۆ ئەمڕۆ باشبوون  بێگومان ئەوانەی بەغدا و هەرێمیش  سود لە پارەكە نابینن خودای خەڵك دەیانگرێت  یان بەردەبنە گیانی یەكتر. . 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار