حكومەتی هەرێم و رۆژئاوا !
ئارێز عەبدوڵا
3 ساڵ لەمەوپێش
ئارێز عەبدوڵا
گەلی ئێمە لە باشور شەڕ, دەربەدەری، گرتن، کوشتن، تەنانەت کيمياباران و ئەنفاليشمان دی و لە هەموو ئەو قۆناغانەش بێ پشتوپەنا و هەناسە سوار بووين.
گەلی رۆژئاوا لە رووبەڕووبونەوەی داعش ئەفسانەی تۆمار کرد و شەڕڤانەکانيان شان بەشانی پێشمەرگە لەبەری خۆيان جەنگان و ڕەققەی پايتەختيانی ڕزگارکرد. ئيستا بەردەوام ئەردۆگان هەڕەشە لە ڕۆژئاوا دەکا و دەيەوێ بە پاساوی بێ بنەما بەشێکی تر لە خاکی کوردان داگير بکا و قەوارەی رۆژئاوا هەلوەشێنيتەوە.
ديارە بە هەنگاوێکی لەو جۆرە راستەوخۆ يان ناڕاستەوخۆ لە ڕووە سياسی، ئەمنی، سەربازی و مرۆڤی کاريگەری زۆر خراپی بۆ سەر ئايندەی هەرێم دەبێ. لەو ڕوانگەيەو لەڕوانگەی ئەزموونی بێکەسی خۆشمان دەبێ ئيمە هەڵويستمان بۆ خوشک و براکانمان چی بێ؟ باشە ئەگەر حکومەتی هەرێم هەلوێستێکی مرۆڤ دۆستانە و کوردانەی بەرامبەر بە ئۆپەراسيونێکی تری تورکيا هەبێ، چی دەبێ ؟ ڕووی ئەو پرسيارەم لە سەرۆکايەتی هەرێم و حکومەتە.