سیستەمی دراوی دیجیتاڵی یاخود کریپتۆ کارانسی چییه؟

محمد ناسح حەسەن

2 مانگ لەمەوپێش



محمد ناسح حەسەن

کریپتۆ کارانسی شێوەیەکی پاره دانه له رێگای ئینتەرنێته وه که ده توانرێت ئاڵوگۆری پێوه بکرێت بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەو خزمەتگوزاریەکان. کریپتۆکارانسی دراوێکی نوێیه لەشێوه ی ژمارەیدا که لەڕێگای سیستەمی بلۆک چه ینەوه کارده کات

هەروەها ده توانرێت بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاربهێنرێت.

دراوی دیجیتاڵی یاخود کریپتۆ کارانسی چۆن کاردەکات؟

کریپتۆ کارانسی له رێگای تەکنه لۆجیایەکه وه که پێی دەڵێن بلۆکچه ین (Blockchain ) کاردەکات. ئه م سیستەمه بۆ یه که م جار لەلایه ن ستوارت هابێر ئاماژه ی پێدراوه دواتر و لەسالی ٢٠٠٨ لەلایه ن کەسێکی نه ناسراوه وه بەناوی  ( ساتۆشی ناکامۆتۆ) چووه بواری جێبەجێکردنه وه ، له و رێگایەوه بتکۆینی دروستکرد. بلۆکچه ین تەکنەلۆجیایێکی بێ سه نتەریه (Dicentralized) که بڵاوبووەتەوه لەنێوان چه ندین ئامێری کۆمپیوته ریدا که ئاڵوگۆڕه کان رێکدەخات و هەروەها تۆماریان دەکات. سیسته می بلۆکچەینه که دراوی دیجیتاڵی کردووەته سیستەمێکی بەهێز لەجیهانی تەکنەلۆجیادا.

چۆن بتوانم لەدراوی دیجیتاڵیدا کاربکه م و هه روەها بتوانم قازانجی تیا بکه م؟

بێگومان بازاڕی کریپتۆ کارانسیش وەکو هه موو بازاڕێکی تر بێویستی بەخوێندن و بەدواداچوون هه یه بۆ ئه وه ی بتوانی کاری تیا بکەیت و بتوانی قازانج بکەی .

لەپێناو ئەوەی بگەی به ئامانجەکه ت پێویسته ئه م دوو رێگایە ببڕی

١. لایەنی ته کنیکی واته شیکاری تەکنیکی تایبەت بەخۆت بۆ ئەو کۆینه ی که ئەتەوێ بازرگانی تیا بکەیت و ئه نجامبدەیت و بتوانیت هەڵیسەنگێنی.

٢. شیکاری بنچینەیی (fundamental analyses) که ئه م زانسته لەهەموو بازاڕه داراییه کان بەکاردیت بەتایبه ت له بازاڕی پشکەکاندا . شیکاری بنچینه یی له دراوی دیجیتاڵیدا کەمێک جیاوازه له بازاڕەکانی تری داراییدا که پێویسته بەدواداچوونی بۆ بکه ی.

سووده کانی دراوی دیجیتاڵی چین؟

لەگەڵ سیستەمی کریپتۆ کارانسیدا دەتوانی مامەڵه بازرگانیەکان به کەمترین تێچوو ئەنجام بدەیت بەراورد بەبانکه کان. ئه وه ی تەکنەلۆجیای بلۆکچەین لەوانی تر جیا دەکاتەوه (سیستەمی بانکەکان) ئەوەیه که قەباره ی مامەڵەکان سنوردار نیه ، هەروەها پێویستی به نێوەندگیر نیه (بانک). لەهەمان کاتدا دەتوانی لەهەر شوێنێک و هه ر کاتێک مامەڵەی بازرگانی ئه نجامبدەیت.

زیانەکانی دراوی دیجیتالی چین

دراوی دیجیتالی لەگەل هەبونی چەندین سوود که کاری بازرگانی ئاسان دەکات لەگەڵ ئه وه شدا چونکه ته کنەلۆجیایه کی نوێیه بۆیه هه لبه ته سیسته مێکی بێ کێشه ش نیه و پێویسته کێشەکان چارەسه ر بکرێت بۆ ئه وه ی زیاتر پەسەندبێت لەلایه ن خه ڵکه وه.

گه ورەترین کێشەی دراوی دیجیتاڵی ئەمانه ن

١. بێ نێوەندگیری حکومەتەکه زۆرجار حکومەته کان به سیسته می سپیکردنەوهی پاره تاوانباری ئه که ن

٢. کێشه یێکی تری دراوی دیجیتالی نا جێگیری نرخه که یه تی , که ئه مه له پاره ی کاغه زیدا زۆر که مه , بۆ نموونه له م سالدا نرخی بیتکۆین له 65000$ دابه زی بۆ 30000$   له ماوه ی مانگێکدا که ئه مه زیانێکی زۆری لەبەکارهێنه رانیدا،  بەڵام لەدراوی کاغه زیدا تا رادەیه ک سنورێک بۆ بەرزی و نزمی دراوه کان هه یه، مه گەر حاڵەتێکی جیاواز نەبێت.

بازرگانیکردن (Trading) لەدراوی دیجیتاڵیدا چۆنه؟

دەکرێت بەشێوازێکی تر بڵێین که وەبەرهێنان )Investment)ی  تیا بکەی یان ترەیدی رۆژانه؟

ئەگەر سەیری کریپتۆ کارانسی بکەین که چۆن قازانجی تیا بکەین ، دەبینین که کۆینێک یان تۆکنێک لەنرخێکی دیاریکراودا ده کڕین، بەڵام چونکه قازانج به تەنیا لەکڕیندایه بۆیه تۆ نازانی نرخەکەی تا چەند دەچێ، بۆیه پێویسته تۆ پێشوەخته ئامانجەکەت دیاری کردبێت. هەروەها له ئەگەری دابەزینی نرخدا تۆ نازانی تاچەند دەچێ چونکه هەندێک جار به بێچەوانەی پێشبینیەکان دەڕوات . بۆیه باشترین و سەلامەتترین رێگا بۆ بەدەستهێنانی قازانج له کریپتۆ دا پێویسته تۆ به فیکری وەبەرهێنان (Investment) مامەڵەی خۆتی تیا ئەنجام بده ی که ماوەکەی که متر نەبێت له شه ش مانگ ئه م برۆسەیه له دراوی دیجیتاڵیدا پێی دەڵێن هۆلد )Hold) یان ((Hodl چونکه لەکۆتایی ٩٠% ی قازانج بۆ هۆلدەره کانه  و ١٠% ی قازانج بۆ ترەیده ره کانه.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار