جۆ بایدن بڕیاری لێخۆشبون بۆ عێراق دەردەکات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیدارەی جۆ بایدن بڕیاری لێخۆشبونیان بۆ عێراق دەرکرد لەبەرامبەر کڕینی کارەبا لەئێران بۆ ماوەی 120 ڕۆژی دیکە، سەرەڕای سزاکانی واشنتۆن بۆسەر تاران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی كانوونی یهكهمی 2021، ڕۆژنامەی واشنتۆن فری بیکۆن بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆ بایدن بڕیاریداوە بۆ ماوەی 120 ڕۆژی دیکە ڕێگە بەعێراق بدات کارەبا لەئێران بکڕێت، سەرەڕای سزاکانی واشنتۆن بۆسەر تاران.
بەرپرسانی پێشوی ئەمریکا دوای ئەو هەواڵە دژی ئیدارەی بایدن هاتونەتە دەنگو ڕیچارد گۆڵدبێرگ بەڕێوەبەری پێشوی لەناوبردنی چەکی کۆکوژ لەئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئەو بڕیارە بە"پێشکەشکردنی دیاریی بەئێران وەسفدەکات".
شارەزایان پێشبینیدەکەن ئەوە کۆتا لێخۆشبونی ئەمریکا بێت بۆ عێراق بەتایبەت کە لەکۆتایی ئەمساڵ لەو وڵاتە دەکشێتەوە، لەپاش کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبونەکە، ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت ئەگەر کارەبا لەئێران بکڕێت.

