عەلى حوسێن: چەند سەرۆک بارزانی بەهێزبێت، کورد ئەوەندە لەعێراق بەهێزدەبێت
.jpg)
3 كاتژمێر لەمەوپێش
عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - ھەڵەبجە - ڕاپەڕین، ڕایدەگەیەنێت چەند سەرۆک بارزانی بەهێزبێت و چەند پارتی بەهێزبێت، کوردو کوردستانیش ئەوەندە لە عێراق بەهێز دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانى بەشێوەیەکى فەرمى بانگەشەی هەڵبژرادن دەستپێکردو لەوتارێکدا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان وتى: ئێمە ئەوەندەباسى خۆمان ناکەین هەموو خەڵک پارتى و بارزانى باش دەناسن.
هەروەها وتیشى: لەڕوى دیبلۆماسى و نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى سەیربکەن پێگەى جەنابى سەرۆک بارزانى و پێگەى کاک نێچیرڤان سەرۆکى هەرێم و کاک مەسرور وەک سەرۆکى حکومەت وە پێگەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و هەرێمایەتى بەراوردى بکەن لەگەڵ پێکهاتەکانى دیکەى عێراق چۆنە.
لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا دەشڵێت: پێداگریەکانى پارتى لەسەر ماف و داخوازیەکانى کورد و ئەوشەڕە یاسایی و دەستوریەى کە لەبەغدا کراوە، بێگومان و بەتەئکید جەنابى سەرۆک بارزانى و پارتى دیموکراتى کوردستان کردویەتى و دەیکات.

