ئەمڕۆ چل و یەک رووفاتی تری ئێزیدی بەخاک سپێردران

4 ساڵ لەمەوپێش



 

عەمار عەزیز

ئەمڕۆ چل ویەک رووفاتی تری ئێزیدی لەگوندی کۆجۆ لە رێوڕەسمێکی ئایینى ئێزیدیان و بە بەشداریی بەرپرسانی نێودەوڵەتیی و حکومەت، هەموویان لە گۆڕستانى تایبەتى روفاتەکانى گوندى کۆچۆ بەخاکبسپێردرێن

سەباح سەمیر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نۆسینگەی بابە شێخ بە هاوڵاتی ی وت"ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بابە شێخ بابی روحی ئێزدییان و کۆمەڵێک لەبەرپرسانی عیراق و هەرێم، چل و یەک رووفاتی تر کە هەموویان خەڵکی کۆجۆنە لە پزیشکی دادی بەغدا گەڕێنرانەوە بۆ گۆڕستانی کۆجۆ، لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاک سپێردران".

"ئەمە وەجبەی دووەم بۆ لە هێنانەوەی رووفاتەکان، لەم چل ویەک رووفاتە ژن و پیاو و مێر مندڵ لەنێویاندا بوون، هێشتا ژمارەیەکی تر لە رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا ماونەوتەوە هەرکاتێک پشکنینەکانیان تەواو بوون رەوانەی کۆجۆ دەکرێن و بەخاکی پیرۆزی شنگال بەخاک دەسپێردرێن"سەباح سەمیر وای وت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار