ئەمریکا: توانیمان 8 ملیۆن عێراقی و سوری لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار بکەین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە چوارەم ساڵەی تێپەڕبوونی ڕاگەیاندنی سەرکەووتن بەسەر داعشدا پیرۆزبایی لە هێزە عێراقییەکان دەکات و دەڵێت" توانیمان 8 ملیۆن عێراقی و سوری لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار بکەین".
لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق رایگەیاند، "ئێمە ئاهەنگی سەرکەوتن لە عێراق دەگێرین دژ بە چەکدارانی داعش کە چوار ساڵ بەر لە ئێستا توانیمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و لە 10ی کانوونی یەکەم کۆتاییان پێبێنین، توانیشمان 8 ملیۆن و عێراق و سوری لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار بکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا هەر لەم رۆژەدا، یادی ئەو شەهیدانە دەکاتەوە کە لە پێناو ئازادی عێراق گیانیان فیداکردووە، وە پیرۆزباییەکی گەرم لە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەش دەکات، کە پشکی شێریان هەبوو لە رووبەڕووبوونەوە و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی داعش لە عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەی هاوکارە عێراقییەکانمان کە لەکاتی ئێستا سەرقاڵی دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیانن، دڵنیایان دەکەین کە ئەمریکا هاوپەیمانە ستراتیجییەکە دەبێت بۆ عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەو راگەیەندراوەدا رۆڵی هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی، لە قوربانیدان لەپێناو وڵاتێکی ئارام، سەقامگیر و دیموکرات بەرزنرخاندووە.
بەگوێرەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان واشنتن و بەغدا تا 31/12/2021، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکشێنەوە.
لەوبارەوە دوێنێ هەینی 10/12/2021، فهرماندهیی ئۆپراسیۆنه هاوبهشهكانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "دووپاتیدهكهینهوه، هێزه شهڕكهرهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش بهر له كۆتایی ئهم مانگه به تهواوی عێراق بهجێدههێڵن".

