هێزێکی چەکدار دەوامی فەرمانگەکانی شنگال رادەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
ئەمڕۆ 12کانونی یەکەم ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات لەشنگال نۆسراوێکی فەرمی بۆ هەموو دام و دەزگایەکانی حکومی و رێکخراوەکان ناردووە وتێدا هاتووە لە ئەمڕۆ تا کاتێکی نادیار نابێت هیچ فەرمانگەیەک دەوام بکات.
تەحسین موراد، لێپرسراوی گشتی هاتۆچوی شنگال سەر بە ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات به هاوڵاتی ی وت"ئەمڕۆ ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی هەموو دام و دەزگایەکانی حکومی و رێکخراوەکان کردوە ، لەنوسراوەکەدا داوایان لێ دەکات کە لە ئەمڕوە نابێت هیچ فەرمانەگەیەکی حکومی دەوام بکات جگە لە نەخۆشخانە و خوێندنگایەکان".
لێپرسراوی گشتی هاتۆچوی شنگال سەر بە ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات وتیشی:" "بڕیارەکە لەبەر بێ هەڵویستی حکومەتی عێراق دەرکراوە کەبەداخەوە هیج هەڵوێستیان لسەر بوردوومانەکانی تورکیا یان نیە، رۆژانە تورکیا بە ئارەزوی خۆی ناوچەکانمان بۆردوومان دەکات، تا حکومەتی عیراق نەهێتە سەر خەت بڕیارەکەی ئەنجۆمەنی خۆسەر کاری پێ دەکرێت و بەردەوام دەبێت".
قەزای شنگال سەر بە پارێزگای دهۆکە و کەوتووەتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە رووی ئیدارییەوە خراوەتە سەر پارێزگای نەینەوا.
سێشەممە 07-12-2021 لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە سنوری قەزای شنگال فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێكی بەرپرسێکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال بەناوی (مەروان بەدەل حاجی) کردە ئامانج و بەو هۆیەوە بەرپرسەکەی یەبەشە گیانی لەدەستدا.
هەروەها رۆژی 11-12-2021 فڕۆکەکانی تورکیا بارەگای ئەنجوومەنی گەل لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج، لەبارەی زیانەكانەوە تائێستا هیچ لایەنێك بە ڕەسمی هیچ زانیاریەكی رانەگەیاندووە.

