سەرۆکایەتی هەرێم کامێرای حه‌راری بۆ سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه دابیندەكات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" دوای دابینكردنی کامێرای حه‌راری له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شكرا به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان".
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "دوای دابینكردنی کامێرای گەرمبین (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو".
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی کامێرای حەراری به‌گوێره‌ی وەرزه‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان‌لێكراو روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی کامێراکە و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو".
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە ئه‌فسه‌رانی به‌شداربوو و نوێنه‌ری لیواكان له كۆبوونه‌وه‌كە، سه‌رجه‌م تێبینی و زانیارییه‌كانیان له‌باره‌ی کامێرای گەرمبین تۆماركرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانیدا سوودی زیاتری لێوه‌ربگرن.
کامێرا‌و دوربینی حەراری جۆرە کامێرا‌و دوربینێکە کە وێنەکان لەرێگەی تیشکی ژێر بنەوشەیی دەگوازێتەوە لەسەر شەپۆلی 450-750 نانۆ مەتری تیشکی بینراو و بە درێژی شەپۆلی 14000 نانۆمەتر تیشکی بنەوشەیی.

