عەلی حمە ساڵح: حکومەتی ھەرێم بە سیستمی دوو ئیدارەیی مامەڵە لەگەڵ سلێمانیدا دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پەرلەمانتاری گۆڕان، لەنوسینێکدا ڕایگەیاند:" ھەموو ھەوڵێکمدا، بەڵام ئەم بارە لارە و نادادیە گەورە، ئەم ئابڵوقە دوو جەمسەرەی خراوەتە سەر سلێمانی ڕاستکردنەوەی جوھدی زۆری ھەموانی دەوێت حکومەتی ھەرێم ئێستا بە سیستمی تەواوی دوو ئیدارەیی مامەمەڵە لەگەڵ سلێمانیدا دەکات".

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2021،  عەلی حمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان، لەنوسینێکدا ڕایگەیاند:" ھەموو ھەوڵێکمدا، بەڵام ئەم بارە لارە و نادادیە گەورە، ئەم ئابڵوقە دوو جەمسەرەی خراوەتە سەر سلێمانی ڕاستکردنەوەی جوھدی زۆری ھەموانی دەوێت حکومەتی ھەرێم ئێستا بە سیستمی تەواوی دوو ئیدارەیی مامەمەڵە لەگەڵ سلێمانیدا دەکات".

عەلی حەمە ساڵ لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا نوسیویەتی:" ئێستا پرۆژەکان وەستاون و دەرمان نەماوە! دەڵێن: پارە نیە! وا بڕوات ئەم ئابڵوقە دوو جەمسەریە سلێمانی دەخنکێنێت".

دەقی نوسینەكەی عەلی حمە ساڵح

 

بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی

ھەموو ھەوڵێکمدا، بەڵام ئەم بارە لارە و نادادیە گەورە، ئەم ئابڵوقە دوو جەمسەرەی خراوەتە سەر سلێمانی ڕاستکردنەوەی جوھدی زۆری ھەموانی دەوێت..

چی ڕوودەدات؟

ئابڵوقەی حکومەتی ھەرێم..

حکومەتی ھەرێم ئێستا بە سیستمی تەواوی دوو ئیدارەیی مامەمەڵە لەگەڵ سلێمانیدا دەکات..

گرنگ نیە لای حکومەت داھات چەندە؟ قاچاخی و گەندەڵی ھەیە یان نا.. جگە لە ٢٠٠ ملیاری بەغداو داھاتی نەوت(٣٥٠ ملیۆن دۆلار) دەبێت سلێمانی ٤٣٪‏ تەواوکاری موچە دابین بکات و ھەولێرو دھۆک ٥٧٪‏ دابین بکەن..

دەبێت ھەموو پرۆژەی خزمەتگوزاری و دەرمان و خواردنی نەخۆشخانەو زیندان و نەسریەی سەرجەم فەرمانگەکان کۆی ھێزە ئەمنی و سەربازی بە"حیزب" یەکان ھەر لەسەر داھاتی سلێمانی بێت! تەنانەت بەشێک لە خەرجی دامەرزاوە ھەرێمیەکانی وەک سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان لە داھاتی سلێمانیە!

کە بانکی ناوەندی سلێمانیش دەڵێ داھات نیە، ئیدی پرۆژەکان دەوەستن، دەرمان نیە!

لێرەدا خەڵکی سلێمانی دەپرسن، پەیوەندی ئێمە بە حکومەتی ھەرێم چیە!

دوو: ئابڵوقەی حوکمڕانی سلێمانی

حیزب و میدیاو کۆمپانیای سکویرتی و بردنی داھات و قاچاخی مەرز و زەویە باشەکان و نەسریەی ھێزە ئەمنی و سەربازیەکانیش کە لەژێر ھەژموونی "حیزبدان" لە گیرفانی خەڵکی ئەم پارێزگایەیە...

لە پڕ و بەبێ ھۆ دەڵێن: داھات کەم بوو پارە بۆ پرۆژەو دەرمانیش نیە! کەس ناڵێت بۆ؟ .

بۆنمونە: داھاتی سلێمانی بۆ تمویلی موچە لە مانگی ٢ی ئەم ساڵ(١٦١ ملیار) دینار بوە، لە مانگی ١١ی ئەم ساڵ بوە بە( ٧٠ ملیار) ! نزیکەی ٥٦٪‏ کەمی کردوە؟ کوا چی لێھات! بۆ؟

ئێستا پرۆژەکان وەستاون و دەرمان نەماوە! دەڵێن: پارە نیە!

وا بڕوات ئەم ئابڵوقە دوو جەمسەریە سلێمانی دەخنکێنێت!

گرفتەکە ئەمە

پێتوابێت ڕەخنەگرتن لەم دۆخە بۆ سلێمانی خراپە! دەڵێ: باسی ھەولێریش بکە!

ھەر چەندە ھیچ کەس ھێندەی من باسی ئیبراھیم خەلیل و فیشاخبورو زەوی ھەولێرو کۆمپانیاکانیانی نەکردوە، بەڵام قاچاخی و داگیکاری و گەندەڵی لە سلێمانی، کوشتنی سلێمانیە سەنتێک لە داھاتی حکومەتی پارتی کەم نابێت! خەدەمات و دەرمان و شەقامی سلێمانی دەبڕدڕێت..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار