ئەسحابول کەهف هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گروپی ئەسحابول کەهف، هەڕەشەی کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا دەکات و دەڵێت:" لە کاتی گونجاودا یەکەی هەواڵگریی بەرگریی ئیسلامی لە رێگەی یەکەی راگەیاندنی جەنگی، چاودێری و بەدواداچوونی کردووە بۆ ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکاری ئەمریکی و سەر بە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم تاوەکو دەگاتە دەروازەی جریشانی نایاسایی".
گروپی ئەسحابول کەهف، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، "لە کاتی گونجاودا یەکەی هەواڵگریی بەرگریی ئیسلامی لە رێگەی یەکەی راگەیاندنی جەنگی، چاودێری و بەدواداچوونی کردووە بۆ ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکاری ئەمریکی و سەر بە ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم تاوەکو دەگاتە دەروازەی جریشانی نایاسایی".
گروپی ئەسحابول کەهف ئاماژە بەوە دەکات، "لە کاتی پێویست، ئەگەر سەرکردەیەکی خۆشەویست بڕیاربدات، بۆمب دەتەقێننەوە لە پێش دەروازەی جریشان و دوای بنکەی ئاسمانیی عەلی سالم، کە هێزەکانی سوپای ئەمریکای تێدایە".
گووپەکە گروپێکی چەکداریی شیعە مەزهەبە، پێشتر بەرپرسیارێتیی خۆی لە چەندین هێرش و پەلامار راگەیاندبوو کە کراونەتە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق، لەوانەش کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

