عێراق كارەبا لە سعودییە دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند:" دیالۆگ له‌گەڵ سعودیە و وڵاتانی كه‌نداو له چوارچێوەی ئاسایش و جێگیرکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا تا ئێستا به‌رده‌وامه‌".

​ئەمڕۆ دووشەممە 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، یحسان ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە:" دیالۆگ له‌گەڵ سعودیە و وڵاتانی كه‌نداو له چوارچێوەی ئاسایش و جێگیرکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا تا ئێستا به‌رده‌وامه‌، وەڵامێکی ئه‌رێنی و هاوئاهەنگی هەیە لەلایەن برایانی كه‌نداو بەتایبەتی سعودیە و خواستێک هەیە بۆ یارمەتیدانی عێراق". 

وەزیری نەوتی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، "لە ئێستادا 15 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین و لە خوار 30 هەزار مێگاواتەوە پێویستمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هەمو ساڵێک پێداویستیە بەرزەکانی هاوینی دابین بکه‌ین".

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی، "بەنیازە چەندین گرێبەست واژۆ بکات، کە رێگەی پێدەدات تا ساڵی 2023 حه‌وت هه‌زار و 500 مێگاوات و  لە قۆناغی داهاتوشدا 12 هەزار و 500 میگاوات بەرهەم بهێنێت، کە دەکاتە زیاتر لە 25%ی پێویستیەکانی کارەبای وڵات".

عێراق گەورەترین یەدەگی نەوت و گازی هەیە و دوەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەرە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت.ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وڵاته‌كه‌ چوار ملیار دۆلار پاره‌ی كڕینی كاره‌بای ئێران قه‌رزاره‌

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار