دابەشكردنی بەنزینەكەی بەغدا لە سلێمانی دەستیپێكردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دابەشکردنی بەنزینە 690 دینارییەکە دەستی پێکردەوە و ئەمڕۆ لەچەند بەنزینخانەیەکی ناوە و دەرەوەی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئه‌مڕۆ دووشەممە بەنزینی نۆرماڵی عیراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخاکانی بەکرەجۆ، تاسڵوجە، دۆڵەڕوت، ئازادی، هەڵەبجە، تانجەرۆ و هەڵەبجە گروپ لەناو شاری سلێمانی دابەش دەکرێت".
هەروەها لە دەرەوی شاریش لە وێستگەكانی برایان، خانزادی میر، دوکان، دۆستان، پشدەر، بەنزینی نۆرماڵی عیراقی دابەش دەکرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێكه دابه‌شكردنی به‌نزینه عیراقییه‌كه له هه‌رێمی كوردستان راگیراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
