هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: سەرکردەیەکی داعش لە هەڵەبجە دەستگیرکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند:"هێزەکانی ئاسایشی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و سەرکردەیەکی داعشیان لە نزیک هەڵەبجە دەستگیرکرد".

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ تویتێكدا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه‌: "لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکراوە".

پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا ئاشكرایكردبوو، "گروپێكی 25 كەسی سەر بەچەكدارانی داعشی لەهەڵەبجەو دەروبەری ده‌ستگیركراون‌و ئەو گروپەش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی توانای داعش دەستگیركراون".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار