ئەرشەد ساڵحی: جێگری سەرۆک کۆماری عێراق‌ و وەزارەتێک بەمافی خۆمان دەزانین

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

ئەرشەد ساڵحی سەرکردەی بەرەی تورکمانی رایگەیاند:" توانیومانە لەکۆی گشتی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق پاش دروستکردنی هاوپەیمانێتی، وەک تورکمانەکان حەوت کورسی بەدەستبهێنین، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین دوو پۆستی باڵا وەربگرین".

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئەرشەد ساڵحی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "توانیومانە لەکۆی گشتی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق پاش دروستکردنی هاوپەیمانێتی، وەک تورکمانەکان حەوت کورسی بەدەستبهێنین، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین دوو پۆستی باڵا وەربگرین".

لەبارەی پۆستەکانەوە ئەرشەد ساڵحی وتی:"جێگرێکی سەرۆک کۆماری عێراق‌و وەزارەتێک لەحکومەتی داهاتوو بەمافی خۆمان دەزانین".

سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق ساڵحی ڕەتیکردەوە ئەوان وەک تورکمانەکان لەگەڵ حکومەتی تەوافوقی بن، جه‌ختیكرده‌وه‌، "حکومەت دەبێت یان سەدرییەکان پێکیبهێنن، یان ئەوان گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار