کۆشکی سپی: ئێران پەلە نەكات لە رێككەوتنی ئەتۆمی ناچارین سزاكان زیادبكەین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت:" ئەگەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەو خێراییەی بەردەوامبێت، ئەوکات هیچ بژارەمان نییە ئەوە نەبێت رێکاری زیاتر بگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەو سێکتەرانەی داهات بۆ ئێران کۆدەکەنەوە بەرتەسکتریان بکەینەوە".
جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، "ئەگەر بەمزووانە رێگەی دیپلۆماسی لەسەر رێچکەی خۆی بەردەوام نەبێت، ئەگەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەو خێراییەی بەردەوامبێت، ئەوکات هیچ بژارەمان نییە ئەوە نەبێت رێکاری زیاتر بگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەو سێکتەرانەی داهات بۆ ئێران کۆدەکەنەوە بەرتەسکتریان بکەینەوە."
وەفدی دانوستاندنکاری ئێران لە ڤیەننا نایانەوێ هەروا بەئاسانی جارێکی دیکە قەدەری خۆیان بدەنە دەست رێککەوتنێکی ناجێگیر.
عەلی باقری، سەرۆکی وەفدی دانوستاندنکاری ئێران لە ڤیەننا گلەیی زۆری هەیە، دەڵێت، هەندێ لایەنی بەشدار لە گفتوگۆکە داوای زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن، لە دەرەوەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو ئیسرائیلە بەهێزدەکەن کە دووژمنی سەرسەختی ئەوانە.
سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەننا دەڵێت، "پێموایە ئەمە شتێکی ئاساییە کە دوولایەنەکە خاڵی دژ بە یەکیان هەیە و ئەو رێگەیەی لەسەری دەڕۆین هەندێجار هێواش دەبێتەوە و هەندێکجاریش خێرادەبێت. ئەمە شتێکی نامۆ نییە. بەڵام ئەوەی گرنگە نیازی لایەنەکانە تاوەکو لەسەر ئەم رێگەیە پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینن."

