بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە پۆستەكەی لابرا
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی لەکارەکەی گواسترایەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە هەولێر.
بەپێی نووسراوی ژمارە 25311ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە لە 13-12-2021 دەرچووە بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتووچۆ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش PJCCیە وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت لە شوێنی عەمید فەرەیدون عومەر دەستبەکاردەبێت.

بابهتی پهیوهندیدار
