بەدەل بەرواری بۆ هاوڵاتی: دۆسیەکەی ئێمە سیاسیە و ناکرێت فەسڵ بکرێین

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز _ دهۆك
بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردە مامۆستا بەدەل بەرواری و دوو هاوڕێی دیکەی کە پێکەوە زیندانی کرابوون لە کارەکانیان لابراون کە؟پێشتر مامۆستا بوون و بۆ گەڕانەوەیان چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن.
مامۆستا بەدەل بەرواری بە هاوڵاتی وت " دوای دەرچوونی حوكمی ئێمە كە حوكمدراین بۆماوەی یەك ساڵ ، بەرێوەبرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك بە ئێمەیان ووت ئەگەر بگەرێنەوە دەبێت ( سحب الید ) بكەن، ناچاربووین ( سحب الید ) مان كرد ، دوای ئەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆك نوسراوەكەی ئێمە رەوانەی بەشی یاسایی لە وەزارەتی پەروەردە كردوە "
وتیشی:"لەسەر دۆسیەكەی هەرسی مامۆستا وەزارەتی پەروەردە نوسراوێكیان ئاراستەی ئەنجۆمەنی وەزیران كردوە، هێشتا ئێمە فەسڵ نەكراوین چاوەرێ بڕیاری كۆتایی ئەنجۆمەنی وەزیران دەكەین كە ئایە دەگەرێنەوە سەر كاری خۆمان یان بەیەكجاری لادەدرێن".
"هیوامان هەیە كە بگەرێنەوە سەردەوامی خۆمان چونكە پەرلەمان خەریكی بەدواداچوونی وردە لسەر بابەتەكە ،بەپێی یاساش نابێت ئێمە فەسڵ بكرێن ، هەر كاتی دەستگیركردنمان تاوەكۆ ئێستا تەنیا مووچەی بنەڕەتی مان وەرگرتووە" بەدەل بەرواری وا دەڵێت
بەدەل بەرواری جەختی لەوەشکردەوە:"ئەگەر كەسێك لەسەر تۆمەتی شەرەف دادگایی بكرێت ئەوا یەكسەر لە دوام دوردەخرێتەوە ، بەڵام دۆسیەكەی ئێمە سیاسی یە و نابێت بەیەكجاری فەسڵ بكرێن".
بەدەل بەرواری لە ساڵی 1993 وەک مامۆستا دامەزراوە، 28 ساڵ خزمەتی هەیە، پێش دەستبەسەر کردنی جێگری بەرێوەبەری خوێندگای بنەڕەتی بادینان بۆوە لەشاری دهۆك.
لەئێستادا کەیی بەدەل بەرواری و دوو؟هاوڕێکەی دیکەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە دەڵێت:"ئەم زیندانیکراوانە مافی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوەسەر کارەکانیان
هەلز ئەحمەد ،ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی پەروەردە بە هاوڵاتی وت " هەر فەرمانبەرێك مانگێك یان چەند مانگێك دەوام نەكات لەو فەرمانگەی دامەزراوە، فەرمانگەكە ناچارە رێكاری یاسایی لە دژی ئەو فەرمانبەرە بكات".
ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە وتیشی:"ئەمانە مافی ئەوەیان هەیە بگەرێنەوە دەوامی خۆیان ، ئەویش لەرێگای دووبارە دامەزراندیان لەو فەرمانگەی كە پێشتر لێی دامەزرابوون ".
هەلز ئەحمەد وتیشی " نازانم ئەنجومەنی وەزیران دووبارە فەرمانی دامەزراندیان بۆ دەكات یان نا ، چەند رێكارێكی یاسایی هەن ، لیژنەی پەروەردە و پەرلەمانی كوردستان بەگشتی بەدواداچوونیان بۆ بابەتەكە نەكردوە، تەنیا چەند پەرلەمانتارێك لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونیان كردوە ، خۆم لەگەڵ راوێژكاری وەزارەتی پەروەردە قسەم كردوە ".
هاوڵاتی پەیوەندی بە بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی بنەڕەتی لە وەزارەتی پەروەردە كە بەرپرسە لە كاروباری مامۆستایان كرد بەڵام وتی ئاگاداری ئەو بابەتە نین ".

