وەزیری ناوخۆ بەڵێن بە كەسوكاری نەقیب محەمەد دەدات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر كه‌یسى كوژرانى نه‌قیب محه‌مه‌د به‌ڵێنێك به‌كه‌سوكارى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس دەدات و ڕاشیگه‌یاند:"پۆلیسى سلێمانیم ڕاسپاردوه‌و په‌یامیشم ئاراسته‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى دیكه‌ش كردوه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى هه‌ولێر، جارێكى دیكه له‌سه‌ر كه‌یسى نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى مانگى ڕابردوو له‌ڕوداوێكدا كوژرا هاته‌وه‌ده‌نگ‌و په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
وه‌زیرى ناوخۆ وتى:"جه‌ختده‌كه‌مه‌وه نه‌قیب محه‌مه‌د بوه قوربانى كه‌سێكى تر، له‌واقیعیشدا ئه‌مه ئه‌ركه ڕاسته‌قینه‌كه‌مانه كه خۆمان بكه‌ینه قوربانى ئارامى‌و ئاسایش هاونیشتمانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سلێمانى ڕویدا زۆر دڵته‌زێن بوو".
وه‌كو ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتى:"تاوانبارى ڕوداوى كوژرانى نه‌قیب محه‌مه‌د كاتێك توندوتیژیه‌كه‌ى كردوه ده‌یتوانى ڕابكات نه‌ك ده‌ستڕێژى گوله له‌كارمه‌ندانى پۆلیس بكات".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵاتنى تۆمه‌تبارانى كه‌یسى نه‌قیب محه‌مه‌د، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د جه‌ختیكرده‌وه، "لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردوه‌و پۆلیسى سلێمانیم ڕاسپاردوه‌و په‌یامێكیشم ئاراسته‌ى ده‌زگاكانى ئاسایش‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى دیكه كردوه‌و تیمێكى تایبه‌تیشم له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ دروستكردوه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ بۆچى ئه‌و ڕوداوه دروستبوه‌وبۆچیش تائێستا تۆمه‌تباران ده‌ستگیرنه‌كراون".
وتیشى:"به‌ڵێن به‌كه‌سوكارى نه‌قیب مجه‌مه‌د ده‌ده‌م تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ین‌و ڕوبه‌ڕوى سزاى یاساییان بكه‌ینه‌وه".
شه‌وی 4ی دیسه‌مبه‌ری 2021، له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی یاسایی خۆیاندا بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی توندوتیژی دژی ئافره‌تان‌و خێزان توشی ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن بون‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب به‌ناوى (محه‌مه‌د له‌تیف) كوژراو چوار كارمه‌ندی تریش برینداربون.

