"پەكەكە لە دیوی رۆژئاواوە هێرشی كردە سەر پێشخاپور و ژمارەیەك پاسەوان بریندار بوون
.crdownload)
4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز _ دهۆك
بەرپرسی خاڵی سنوری پێشخابوور رایدەگەیێنێت، پەکەکە لەڕێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی سنووریی ئەوان و بەهۆیەوە ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی كانوونی یهكهمی 2021، شەوکەوت بەربهاری ،بەرپرسی خاڵی سنوری پێشخابور بە هاوڵاتی وت" ماوەی سێ مانگە بە بڕیاری پەکەکە دوو خێوەت لە خاڵی سنووری سێمالکای نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدراون و ڕۆژانە بە زۆرەملێ خەڵکی تێدا کۆ دەکرێتەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و هێماکانی پەکەکە و دروشمدان".
بەرپرسی خاڵی سنوری پێشخابور وتى:"لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕەچاوکردنی بارودۆخی خەڵکی خۆشەویستی ڕۆژئاوا، دانمان بە خۆماندا گرت و هیچ کاردانەوەیەکمان پێشان نەدا"
شەوکەوت بەربهاری جهختیكردهوه،"بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەم ١٥ی ١٢ ، بەوەیشەوە نەوەستان و بە زیاتر لە 100 کەسەوە و بەبەرچاوی خەڵک و ئاسایشی سێمالکا و بە مۆلوتۆڤ و بەرد و دار، لە ڕێگەی پردی نێوان پێشخابوور و سێمالکا، هێرشیان بەرەو خاڵی سنووری ئێمە لە پێشخابوور هێنا"
لەبارەی زیانەكانەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "لە ئەنجامی ئەم هێرشەیان، ژمارەیەک پاسەوان بە سەختی بریندار بوون و جامەکانی ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی خاڵی سنووریشیان شکاند".
شەوکت بەربهاری وتیشی " پێشخابوور تاکە ڕێگەی هاتن و چوونی خوشک و برایانمانە لەوێ و ڕێگەی دابینکردنی قووتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

