"پارتی دەروازەی سێمێلكا بەرووی هەرێمدا دادەخات"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسانی دەروازەی سێمێلكا بە ئاژانسی هەواڵی هاواریان راگەیاندووە ئەمڕۆ پارتی هەردوو دەروازەی سێمێلكای بەروی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بەتەواوی داخست.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی كانوونی یهكهمی 2021، لەزاری بەرپرسانی دەروازەی سێمێلكاوە ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی پەدەکە پردی دووەمیشیان لە دەروازەی سێمێلکا لە دیوی باشووری کوردستانەوە بەئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان داخست.
پردی دووەمی دەروازەکە زیاتر بۆ هاتووچۆی مەدەنی و پەڕینەوەی هاوڵاتیان بەکاردەهێندرێت، لەئێستادا سەرجەم هاتووچۆکان لە بەئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخراوە و هێزی ئەمنیی لە دەروازەکە جێگیرکراوە.
بەیانی ئەمڕۆش هێزەکانی پەدەکە لە دیوی باشووری کوردستانەوە پردی سەرەکی دەروازەی سنووری سێمێلکایان بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست و بەو هۆیەشەوە سەرجەم جموجوڵەکان لە دەروازەکە ڕاگیران.

