دژەتیرۆری کوردستان دوو داعش لە هەولێر دەستگیر دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتەر بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دژەتیرۆر چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی زەیتوونی هەولێر لە عێراق ئەنجامدا و دوو قاچاخچیی چەکی داعشی دەستگیرکرد".
لە تویتەکەدا هاتووە: "ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە وادەکەن داعش نەتوانێت قاچاخی بە چەکەوە بکات، چەک هەڵبگرێت و بگوازێتەوە".
تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە شەوی 08-12-2021 لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و چەند دەزگایەکی دیکەی ئەمنی زیاتر لە 20 کەسیان بە تۆمەتی "لایەنگریی داعش" لە هەڵەبجە دەستگیرکرد.

بابهتی پهیوهندیدار
