کەمال ئەتروشی: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزیری سامانە سرووشتییەکان، دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، دەگەڕێمەوە ھەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، د.کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان پەیوەندی کردوە بە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و ڕایگەیاند: من بۆ چارەسەری پزیشکی ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات.

وەزیری سامانەسروشتییەكان دەڵێت: بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە سەرۆکوەزیران بە بەندەی بەخشیوە، دوای چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم.

ئەو ڕوونكردنەوەی وەزیری سامانەسروشتییەكان لەكاتێكدایە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی لە میدیاکانەوە بڵاوكرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار