لافاوەکەی هەولێر؛ هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه لافاو زیانی گیانی و ماڵی زۆری به هاووڵاتیانی دانیشتووی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر گه‌یاندووه.
بەهۆی بارینی بارانی زۆر لافاو دروستبووە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیش هەیە. هەروەها راشیگەیاند، بە وردی ژمارەی گیانلەدەستدان دیار نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
خوای گه‌وره هه‌ولێر و کوردستان بپارێزی
به‌داخه‌وه له‌نزیک كاتژمێر 4ی به‌یانیه‌وه لافاو له شوێنه‌کانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر زۆره‌و ئه‌و شوێنانه‌ی کاریگه‌ری لافاو هه‌یه، ڕێگه‌ی هاتوچۆی تیمه‌کانیش ئاسان نییه.
جگه له زیانی مادی زیانی گیانیش هه‌یه.
هه‌موو تیمه‌کان له کارن به‌ڵام پێویسته خه‌ڵکیش هاوکاربێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
