مەسرور بارزانی: دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە بەپەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بەپەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دانبینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن".

شەوی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو، حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "بە داخێکی زۆرەوە، بەھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە."

هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری گیانلەدەستداوەکان دەکات.

لەبارەی مەترسییەکانی لافاوەکە پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە دا، "دەتوانین بڵێین لە دوای کاتژمێر 07:00ـی ئەم بەیانییە مەترسییەکە نەماوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار