شۆفێرانی هەولێر و سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران‌و هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانى ئاگادار دەکاتەوە کە به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ش هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته ژێر نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك‌و دەڵێت:"دەبێت شۆفێران زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن".هاوکات پارێزگاری هەولێریش هۆشداری دەداتە شۆفێران و هاوڵاتیان و دەشڵێت:" زۆر پێویست نەبێت ڕێگاکان بەکارمەهێنن".
له‌و ڕوه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی دڵنیایی ده‌دات كه له‌هه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك دروستبێت ئه‌وا له‌ترافیك ئێف ئێمه‌وه زانیاریی به‌شۆفێران ده‌دات‌و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، هاوكات داواشده‌كات، پابه‌ندی خێراییه‌كانیان بن‌و سه‌رپێچی نه‌كه‌ن له‌م كه‌شوهه‌وا باراناویه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی گیانی هه‌موان سه‌لامه‌ت‌و پارێزراوبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات، له‌هه‌ر شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك بۆ هاتوچۆ دروستبوو، ئه‌وا به‌په‌له په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی ژماره 188 بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوه چاره‌سه‌ربكرێت.
هاوکات درەنگانێکی ئەمشەو لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سور کە بووە هۆی دروست بوونی شەپۆلێکی بەخوری باران لە شاری هەولێر و له نزیک كاتژمێر 4ی به‌یانیه‌وه لافاو له بەشێکی زۆری سنوری پارێزگای هه‌ولێر دروست بوو و بەداخەوە جگه له زیانی مادی زیانی گیانیشی لێکەووتەوە.
دپارێزگاری هەولێر دەشڵێت:"داواکارین لە هاوڵاتییان ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر زه‌روور نه‌بێت ڕێگاكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌كار نه‌هێنن، هەروەها لە سنوور سەرجەم ناحیە و قەزا و گوندەکانی هەولێر لە هەرشوێنێک هەستیان بەمەترسی بەرزبوونەوەی ئاو و کاریگەریەکانی باران کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و شارەوانی و لایەنە بەرپرسەکانی ئەم شوێنانەوە بکەن.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جارێکی تر شەپۆلێکی بەخوری باران سنووری پارێزگای هەولێر بگرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەکانی دەزگاکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستی، بەرگری شارسانی، شارەوانیەکان، ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا) و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە.

