نێچیرڤان بارزانی بۆ دەزگا حکومیەکان: هەرچی زووە بەهانای لێقەوماوانەوە بچن

4 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، "لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندار و ده‌زگا حكومييه‌كان، خێرا و به‌ پله‌ى يه‌كه‌م كار بۆ رزگاركردنى گيانى هاووڵاتييان بكه‌ن و هه‌رچى پێويسته‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زووترين كاتدا به‌ هاناى لێقه‌وماوانه‌وه‌ بچن و هاوكارييان بكرێت".

شەوی رابردوو بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە لە بەشێک لە گەڕەک و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لافاو دروستبوو، بە گوتەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر تاوەکو کاتژمێر 08:00ـی بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس بەهۆی لافاو و کەسێكیش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو به‌دواداچوونى بۆ دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاکە كرد کە تووشی لافاو بوون.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندار و ده‌زگا حكومييه‌كان، خێرا و به‌ پله‌ى يه‌كه‌م كار بۆ رزگاركردنى گيانى هاووڵاتييان بكه‌ن".

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى روونكردووەتەوە‌ و باسى له‌ پرۆسه‌ى فرياكه‌وتن و رزگاركردن و كارى تيمه‌ فرياگوزارييه‌كانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان كردووە، هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووەتەوە‌ كه‌ داموده‌زگا و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان له‌ كاردان و به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و كارى پێويست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار