بافڵ تاڵەبانی: خزمه‌تكردنی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له په‌یامێكدا بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی و هه‌ولێر و زیانلێكه‌وتوانی ئه‌و لافاوه، جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ن به‌هانای لێقه‌وماوان و زیانێكه‌وتوانه‌وه بچن و ده‌ڵێت "خزمه‌تكردنی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین".
بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی كانونی یه‌كه‌م په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی ئاڕاستەی ها كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ولێر كرد كە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو گیانیان لەدەستدا، ده‌شڵێت "لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت."
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه كه غەمبارن به‌وه‌ی ئەم کارەساتە سروشتییە زیانێکی زۆری مادی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گه‌یاندوه و ده‌ڵێت " وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە."
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەسوکارەکانمان لەم رۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی."

