کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات - ئەم شەپۆلە بەفر بارینی لەگەڵدایە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان و لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا بروسکە و لێزمەباران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
هەروەها سبەینێ شەممە 18-12-2021، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە ناوچە جیاوازەکاندا لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت و لێزمە باران دەبارێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارینیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

بابهتی پهیوهندیدار
