ئێزدییەکان جەژنی رۆژی گرتن لەیەکتر پیرۆز دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عزیز-دهۆک
دوای سێ رۆژ بە رۆژوو بوون ئەمڕۆ 17ی کانوونی یەکەم جەژنی رۆژی گرتنی ئێزدییەکان بوو.
سەباح سەمیر، بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی بابە شێخ بە هاوڵاتی وت :" ئەم جەژنە تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی لەناو ئێزدییەکاندا هەیە ئەویش دوای به رۆژوو بوونی ئێزدییەکان بە سێ رۆژ ، رۆژی چوارەم کە دەکاتە رۆژی هەینی دەکرێتە جەژن".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی بابەشێخ وتیشی:" لەم ڕۆژەدا قوربانی دەکەین لەگەڵ ڕازاندنەوەی سفرە بە کۆمەڵێک شرینی و دەچینە ماڵی یەکتر بۆ پیرۆزکردنی جەژن لەیەکتر، زۆرێک لە ئێزدییەکان سەردانی شوێنی مانەوەی بابەشێخ دەکەن هەروەها میری ئێزدییان و جەژن لێیان پیرۆزدەکەن".

بابهتی پهیوهندیدار
