لافاوەکەی هەولێر پێنج ڕۆژی کردە پشوو

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، "بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین، کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە، لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ماوەی ھەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری کە ئەمرؤ هەینی بڵاویکردوەتەوە، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین، کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە، لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ماوەی ھەفتەیەک پشووی فەرمی دەبێت.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا بەشەناوخۆیی کوڕانی لە هەولێر بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاو زیانی ماددی زۆری بەرکەوتووە. لە کاتی بەسەرکردنەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا لە نزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستییانی پرسی.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینی راسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان بکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار