وەزارەتی پەروەردە: تا ئاسایی بونەوەی دۆخەکە دەوام ڕادەگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، تاوەکو ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەش، بڕیار و رێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.

وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، "هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لە دەرەوەی ئەو گەڕەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن."

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێڕی لە کوردستان دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەری و مەترسی دروست دەبێت، پێویستە (پێشوەختە بڕیار بدەن) بۆ راگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دەسەڵات دراوە بە سه‌رجه‌م قایمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر لە هەرشوێنێک کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان رابگەیێنن.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ بەتایبەتی چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر ی گرتەوە و بەهۆیەوە یانزە کەس گیانیان لەدەستدا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار