هاوكاریەكەی نێچیرڤان بارزانی بەسەر زیان لێكەوتواندا دابەش دەكرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی بڕی یەک ملیار دینار هاوکاریی بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دابیندەکات، و هاوکارییەکە لە رێگەی دەزگای روانگە، ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دابەشدەکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 18ی كانوونی یهكهمی 2021، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای روانگە، ئاماژە بەوە دەکات، هاوکارییەکە بریتییە لە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی کە ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەکرێت بۆ ئەم پێداویستییانە:
- تەرخانکردنی بۆ کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵ
- دابینکردنی خۆراک
- هاوکاریکردنی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان لە پاککردنەوە و رێکخستنەوەی خانوو، باڵەخانەکان.
هاوکارییەکان لە بەرەبەیانی 18-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەکو جێگیربوونەوەی ماڵباتە زیانبەرکەوتووەکان بەردەوام دەبن.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17ی کانوونی یەکەمی2021. بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە گیانییەکان کە 12 کەس بوون، زیانێکی دارایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

