بنکەی لالش 10 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەكەی هەولێر تەرخاندەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
سەرۆکی دەستەی بنکەی لالش بڕیاریدا بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی هەولێر تەرخان بكات.
ئەمڕۆ شەممە 18ی كانوونی یهكهمی 2021، دلشاد سالح، بەرپرسی نۆسینگەی لالش له شاری دهۆک بە هاوڵاتی وت"لەکاتی کۆمەڵکۆژی و روداوی ئاگرکەوتنەوەی کەمپی شاریا، خەڵکی هەولێر و دەوروبەری هەمووجورە هاوکارییەکی گەیاندە خەڵکی ئێمە، چاکەی ئەوان لەبیرمان نەکردوە هەمیشە باسی دەکەین، هەربۆیە بە بڕیاری سەرۆکی دەستەی بنکەی لالش بەرێز شێخ شامۆ بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی برایەکانمان لە هەولێر".
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبوو، جگە لە زیانە گیانییەکان کە 12 کەس بوون، زیانێکی دارایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ژمارەیەکی زۆر ماڵ لە گەڕەکەکانی دارەتوو و رۆشنبیری ئاویان تێچووە و سەتان ئۆتۆمبێلیش کەوتوونەتە ژێرلافاوەوە، یان لافاوەکە تێکی شکاندوون.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لەهەر گەرێ: لەو گەڕەكانەی بەر لافاوەكەی دوێنی كەوتوون، زیاتر لە 200 ماڵ زەرەرە مەند بوون.
دلشاد سالح وتیشی"حکومەتی هەرێم مانگانە نەسرییە دەداتە دەستەی بنکەی لالش ئەوەش بۆ چالاکیەکانمان و دابەشکردنی هاوکاری بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت، بۆ ئەم مانگە هەموو چاڵاکیەکان و هاوکارییەکانمان ڕاگرت، لەپارەی نەسرییە 10ملیون دابین دەکەین".
دەستەی بنکەی لالش، کە بنکەیەکی رۆشەنبیری و کۆمەڵایەتی ، فرع، واتە تایە و بنکەکانی خۆی لەتەواوی سنوری پارێزگای دهۆک و شنگال هەن ، کە ئەویش پێکهاتووە لە8تایی سەرەکی لەگەڵ 27 بنکە،

