هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای راگەیاند كە یەكێكیان خەڵكی پێنجوێنە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی پێنجوێنە ساڵی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی ڕاگەیاند، کە ساڵی ٢٠١٩ لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای تورکدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.
ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیەیە؛
ناسناو: گیڤارا کوردان
ناو و پاشناو: هاوبەش عومەر
شوێنی لەدایکبوون: پێنجوێن
ناوی دایک و باوک: عەزیمە عومەر و عومەر مەجید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: ئاڤشین سەردەم
ناو و پاشناو: ئامینە ئاکدۆغان
شوێنی لەدایکبوون: شرناخ
ناوی دایک و باوک: کامەر – خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: عەگید بۆتان
ناو و پاشناو: عومەر کارانفیل
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: سوبحیە – ئایدن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: ڕووبار ئەحمەد
ناو و پاشناو: محەمەد جان تاڵای
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئنجی – مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ٨ی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاندووە: هاوڕێیانمان ئاڤشین، عەگید، ڕووبار و گیڤارا مانگی ٨ی ٢٠١٩ لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.

