ئومێد خۆشناو: بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی لافاوەکە ئاهەنگی سەری ساڵ ناگێڕین
"كۆی گشتی زیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر 20 بۆ 21 ملیار دینار ده‌بێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند:" بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه و شه‌هیدانی چه‌ند رۆژی رابردووی هێرشه‌كانی داعش، وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر هیچ بۆنه‌یه‌كی نابێت". دەشڵێت:" زیانه‌ی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر 20 بۆ 21 ملیار دینار ده‌بێت".
ئەمڕۆ یه‌كشەممە 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر قه‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینی رابردوی شاری هه‌ولێری راگه‌یاند و وتی بۆ رێزگرتن له گیانی قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه و شه‌هیدانی چه‌ند رۆژی رابردووی هێرشه‌كانی داعش، وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر هیچ بۆنه‌یه‌كی نابێت.
ئومێد خۆشناو وتی لافاوه‌كه‌ی هه‌ینیی رابردوو 15 گوند و ناحیەی گرتوەتەوە، 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوەو تائێستا تەرمی دووانیان نەدۆزراونەتەوە، ئاشكراشیكرد به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ئاو چوەتە 2509 ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، 402 خانوو و867 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، 153 دوکان و مارکێتیش زەرەرمەند بون.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه جگه له ژماره 508ی بانكی مناره بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی حسابیش بۆ كۆمه‌كه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردیش ده‌كه‌نه‌وه، داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد له بودجه‌ی فریاكه‌وتن پشتیوانی له هه‌ولێری پایته‌خت بكات، چونكه زیانه‌كان زۆر زۆره.
وتیشی كه له رێگای فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه نامه‌ی فه‌رمییان بۆ نێرده دیپلۆماسییه‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش كردوه كۆمه‌كی شاری هه‌ولێر بكه‌ن، ئاشكراشیكرد كه ته‌نها ماوه‌ی 4 رۆژیان بۆ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاریكردوه كه هۆكاره‌كان و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان دیاری بكه‌ن.
بۆ لافاوه‌كه‌ی رابردووش، ئاشكرایكرد كه خاوه‌نی پرۆژه‌ی شاری زێڕین تا رۆژی پێنچشه‌ممه‌ی رابردوودا ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵێننامه‌ی پێ پڕكراوه‌ته‌وه بۆ چاككردنی كه‌موكورتییه‌كان و پاشان ئازاد كراوه.

