کەشناسی هەرێم: شەپۆلی دووەم لەبەیانیەوە دەستپێدەكات و بەفر بارینی لەگەڵدایە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" كه له قۆناغی دووه‌می ئه‌و شه‌پۆله‌ی روی له ناوچه‌كه كردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەفربارین دەستپێبكات".
ئەمڕۆ یه‌كشەممە 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، كه‌شناسیی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "قۆناغی دووەمی کاریگەری ئەو شەپۆڵەی روی لە ناوچەکەمان کردووە لە سبەی دووشەممەوە چالاک دەبێتەوە، دوانیوەڕۆی سبه‌ینێ بارانبارین دەست پێ دەکاتەوەو لە کاتەکانی شەودا رێژه‌كه‌ی زیاتر دەبێت بۆ بارانی مامناوەندو هەندێك جاریش لێزمە باران ده‌بارێت."
پێشبینیشی كردوه كه بەرەبەیانی رۆژی سێشه‌ممه ئاستی بارانه‌كه زیاتر ببێت لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی ساردیشدا، بەفریش دەبارێت، پاشان کاریگەریی ئەم بارستە هەوا ساردە زیاددەکات و ئاستی بەفر بارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر ده‌یانگرێته‌وه.
بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ش كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیی كردوه كه بەفر و باران رۆژی بەردەوامیی ببێت و هەندێك کات تەم دروست ببێت و مەودای بینین کەمببێته‌وه، پێشبینش ده‌كت كه کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە رۆژی پێنجشەممه کۆتای پێ بێت .
بۆ رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینیی داهاتوش، كه‌شناسی رایگه‌یاندوه كه نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامیی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە وە لە سەنتەری پارێزگاکانیش لە پله‌ی سفر پلەی نزیک دەبێتەوە

