تورکیا جارێکی تر دارەکانی گوندی هرور لە بادینان دەبڕێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز-دهۆک

 ڤیدۆیەک لەتوڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوبووەتەوە، لە ڤیدیۆکە چەند کەسێک هەڵساون بە بڕینی دار، دوای بەدواداچوونی هاوڵاتی دەرکەوت ڤیدیۆکە لەلایەن توركیاوە تۆمار كراوە و بڵاوكراوەتەوە.

ئەیادهروری، دانیشتووی گوندی هرورێ یە سەر بەناحیەی کانێ ماسێ بە هاوڵاتی وت"ئەو ڤیدیۆیە لەم مانگەدا تۆمارکراوە، دەتوانم بڵێم پێش چەند رۆژێکە ئەوکەسانەی داریان بڕیوە هەرخۆیان بڵاویانکردوە تا هەموو کەسێک ببنێت".

ئەیاد وتیشی"ئەو ناوچەی داڕیان بڕیوە زۆزانەکانی گوندی هرورێ یە ،سەرووی 200داریان بڕیوە، هەندێک دار لەوناوچەیە دا هەن تەمەنیان نزیکەی 100ساڵە، ئەمەلەکاتێکدایە لە هاوینی ئەم ساڵیش تورکیا دارەکانی ناوچەکەمان بڕی ، لە هەمووشی ناخۆشتر هیچ کەسێک بەدواداچوونی بۆ ناکەت، سوپای تورکیاش بە ئارەزۆی خۆی هەر ناوچەیەک داگیر بکات دەست بەدار بڕین دەکات"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار