ئەردۆغان: ئەزمونی سەركەوتنم هەیە و هەڵاوسانی وڵاتەكەم چاك دەكەمەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگه‌یاند:" پێشتر توانیومە رێژەی هەڵئاوسانی ئابوری وڵاتەکەم بە رێژەی 4٪ كەمبكەمەوە و ئەم جارەش ئەو كارە ئەنجام ئەدەم".

​ئەمڕۆ دووشەممە 20ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکردووە، پێشتر توانیویەتی رێژەی هەڵئاوسانی ئابووری وڵاتەکەی بە رێژەی 4٪ کەم بکاتەوە و ئەم کارەش ئەنجام دەداتەوە بەم نزیکانە، لە کاتێکدا دراوی وڵاتەکەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیکدا لەگەڵ گەنجانی ئەفریقا باسی لەوەکردووە، بەم نزیکانە هەڵئاوسانی ئابووری وڵاتەکەی کەم دەبێتەوە؛ وەک چۆن لە سەرەتای دەسەڵاتەکەیدا بەهای دراوی وڵاتەکەی بەهێزکردووەتەوە دووبارە هەمان کار ئەنجامدەداتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیڕەوی یاسایەک دەکات کە پشت دەبەستێت بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود لە کاتی مامەڵەکردن بە دراوی وڵاتەکەیەوە و ئەمەش وەک جەنگی ئابووری سەربەخۆ باس دەکات، بەڵام شارەزایانی ئابووری پێیان وایە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان بۆ 30٪ لە ساڵی داهاتوودا.

هاوکات، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، تۆمەتباردەکەن بەوەی هۆکاری سەرەکی هەڵئاوسانی ئابووری تورکیایە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە، لە بەرامبەردا ئەردۆغان کە ماوەی 20 ساڵە لەدەسەڵاتدایە وتی کە هیچ جۆرە هەڵبژاردنێک ناکرێت تا ناوەڕاستی 2023؛ وەک ئەوەی دیاریکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لیره‌ی توركیش گه‌وره‌ترین دابه‌زینی له‌ مێژودا تۆماركرد و به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 1730 لیره‌یه‌ لە ماوەی ئەمساڵدا لیرەی تورکی 55٪ی بەهاکەی لە دەستدا و تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا 37٪ بەهاکەی لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار